عه‌بدوڕه‌حمان را‌شد نووسه‌رى عه‌ره‌ب له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به‌دوورى نازانێت ئه‌و گرژییانه‌ى له باشوورى عێراق دروست بوون، كوێتیش بگرێته‌وه.
عه‌بدوڕه‌حمان را‌شد نووسه‌رى به‌ناوبانگى عه‌ره‌ب و سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ شرۆڤه‌كاریى بۆ رووداوه‌كانى باشوورى عێراق كردووه و پێشبینى ده‌كات، باشوورى عێراق ببێته‌وه گۆڕه‌پانێكى تر بۆ ئێران.
ئه‌م نووسه‌ره له وتاره‌كه‌ى كه له رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هه‌موو ڕه‌واتییه‌ك به خۆپێشانده‌ران ده‌دات، چونكه بۆ ئه‌مه سێ هۆكار ده‌بینى، هاوینێكى گه‌رمى بێ خزمه‌تگوزاریی، نه‌بوونى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌ت، سێیه‌م ململانێى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له خاكى عێراق.
وێڕاى ئه‌مه‌ش پێشبینى ده‌كات، باشوورى عێراق ببێته گۆڕه‌پانێكى تر‌ى ئێران، قه‌ره‌بووى ئه‌و زیانانه‌ى بكاته‌وه كه له سووریا لێى كه‌وتووه. را‌شد نووسیویه‌تى "باشوورى عێراق له‌وانه‌یه ببێته یاریگایه‌كى نوێ بۆ ئێران، دواى ئه‌وه‌ى زیانێكى زۆرى له جه‌نگى سووریا كرد به هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیله‌وه".
له به‌شێكى تر ئه‌م نووسه‌ره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئێران و كوێت و عێراق لووتكه‌ى باكورى كه‌نداوی عه‌ره‌بی پێك ده‌هێنن، ئه‌و ناوچه‌یه پڕه له كێشه، بۆیه به‌دوور نازانێت ئێران له‌و لووتكه‌یه‌وه هه‌وڵ بدات كێشه بۆ كوێت و وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو دروست بكات.
دوێنێ به‌شێَك له خۆپێشانده‌ران به‌ره‌و ده‌روازه‌ى سه‌فوانى سه‌ر سنوورى كوێت رۆیشتن، ئه‌مه‌ش وایكرد حكوومه‌تى كوێت هه‌موو هێزه‌كانى بخاته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه.