به‌پێی دوایین ڕاپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای ده‌كات كه به ڕێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدار مافی مرۆڤ و بەتایبەت مافی كچان له عێراقدا پێشێل كراوه.
ده‌سته‌ی كاروباری ژنان و ڕێكخراوی یونسێف كه هه‌ردووكیان سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانن، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، به‌بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كچانه‌وه ڕاپۆرتێكیان له‌سه‌ر پێشێلكاری مافی كچانی پێش قۆناغی گه‌وره‌بوون و منداڵ له عێراقدا بڵاو كرده‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له‌و وڵاته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و تۆقێنه‌ر لاقه‌كردن و هه‌ڕه‌شه له مافی ئه‌و كچانه كراوه.
هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ڕفاندن، ئه‌شكه‌نجه‌دان، ده‌ستدرێژی سێكسی، بازرگانی پێکردن و به‌زووی شووپێكردنیان به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ڕووی داوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئاماره‌كان ڕوو له زیادبوونن.
وه‌ك له ئاماری ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه، له كۆی ئه‌و سێ ملیۆن و 500 هه‌زار منداڵه‌ی عێراق كه له خوێندن دابڕاون، له ڕه‌گه‌زی مێینەن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، نزیكی یه‌ك ملیۆن كچی عێراقی كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 15 ساڵ، شوویان كردووه، ئه‌وه‌ش دژی هه‌موو پێوه‌ر و بنه‌ما جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤه.
وشه/ كوردۆ شابان