له میانه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ توركیا، په‌رواز سه‌ردانی شێفه ناسراوه‌كه‌ی ئیسته‌نبوڵی كرد و له ڤیدیۆیه‌كدا فێری كوردی كرد و قسه‌ی پێ ده‌كات.
په‌رواز حوسێن گۆرانیبێژی كورد بۆ گه‌شتێك له‌گه‌ڵ گۆران ساڵحی هاوسه‌ری سه‌ردانی توركیایان كرد، له‌وێش سه‌ردانی چێشتخانه‌ی مه‌دینه‌ی شێف بوراكیان له ئیسته‌نبوڵ كرد.
وه‌ك ڕۆتینه‌كه‌ی خۆی، شێف بوراك له‌سه‌ر ژه‌مه خۆراكییه‌كه‌ی به‌شی په‌رواز، ناوی په‌روازی نووسی و وێنه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه بڵاو كرده‌وه، دواتریش له لایه‌ن په‌روازه‌وه بوراك فێری قسه‌كردن به زمانی كوردی كرا، له ڤیدیۆیه‌كدا كه
په‌رواز له هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بوراك ڕوو له په‌رواز ده‌كات و دووباره به‌خێرهاتنی ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها به زمانی كوردی پێی ده‌ڵێت "سه‌ر سه‌ر و سه‌ر چاوم".
بوراك یه‌كێكه له ناودارترین شێفه‌كانی ئیسته‌نبوڵ و دنیا، ڤیدیۆی خواردنه‌كانی له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو ده‌كرێنه‌وه و ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، ڕۆژانه له لایه‌ن گه‌شتیارانی وڵاتانی تر و خه‌ڵكی بیانییه‌وه سه‌ردانی ده‌كرێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن، ئه‌ویش به خواردنه به‌تام و چێژه‌كانی و ڕووه خۆشه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی جوان به‌خێرهاتنیان ده‌كات.