پیاوێكی هیندی دوای ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له زێڕی ماڵه‌كی دزی، دوای دوو ڕۆژ زێڕه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه و به نامه‌یه‌كیش داوای لێبوردنی خۆی ئاراسته كردن.
ڕۆژی سێشه‌م، له لادێی پاكازی بانشایات سه‌ر به ویلایه‌تی كیرالای هیندی، خێزانێك بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه‌ی خزمێكیان، ماڵه‌وه‌یان چۆڵ كردبوو و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه بۆ ئاهه‌نگه‌كه چووبوون.
له‌و كاته‌شدا دزێك هه‌ڵیكوتابووه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و زێڕی ماڵه‌كه‌ی هه‌موو بردبوو، بۆیه خاوه‌ن ماڵ زۆر پێی تێكچوو و تووشی ترس بوون، به په‌له ته‌له‌فۆنیان بۆ پۆلیس كرد و له بابه‌ته‌كه ئاگاداریان كردنه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و دزه وا دیاره یه‌كێك بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و ماڵه، چونكه زوو هه‌ستی به ترسی ماڵه‌كه كرد و زانی پۆلیسیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه، بۆیه زۆر ترسا له‌وه‌ی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بگیرێت.
دوای دوو ڕۆژ له ڕووداوه‌كه، دزه‌كه ته‌واوی و زێڕه‌كانی گه‌ڕانده‌وه شوێنی خۆی و نامه‌یه‌كی داوای لێبوردنیشی بۆ ماڵه‌كه جێ هێشتبوو كه تێیدا نووسراوه: "تكایه مه‌مگرن، زۆر داوای لێبوردن ده‌كه‌م له‌و كاره‌ی كردبووم، ئه‌وه به‌هۆی خراپی باری داراییم بوو".
دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه ئه‌م هه‌واڵه‌یان به پۆلیس ڕاگه‌یاند، پۆلیسه‌كانیش ده‌ستیان له لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به دوای دزه‌كه هه‌ڵگرت.