كۆمه‌ڵه‌ى فه‌له‌كناسى سعوودى له شارى جده پێشبینى ده‌كات، ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر كه‌عبه، دیارده ستوونبوونى خۆر روو بدات و ده‌ڵێ، "له‌مساڵدا دووه‌م جاره دووباره ده‌بێته‌وه".
پێگه‌ى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌عات 12 و 27 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ به كاتى سعوودیه واته رێك كاتى نوێژى نیوه‌ڕۆ له ئاسمانى شارى مه‌ككه به‌سه‌ر كه‌عبه‌وه دیارده‌یه‌كى تایبه‌ت روو ده‌دات، ئه‌ویش بریتییه له دیارده‌ى به ستوونبوونى خۆر كه به عه‌ره‌بى "تعامد الشمس"ى پێ ده‌گوترێت.
له ڕووى زانستییه‌وه، ئه‌م دیارده‌یه بریتییه له‌وه‌ى خۆر به ڕواڵه‌ت بۆ ئه‌وه كه‌سه‌ى سه‌یرى ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى ستوونى له ناوه‌ڕاستى ئاسمان ده‌وه‌ستێ، دواتر له خوڵگه‌ى قرژاڵه‌وه به‌ره‌و باشوورى هێلى كه‌مه‌ره‌ى زه‌وى ده‌چێت. به‌مه‌ش له‌و كاته‌ى كه ده‌ستنیشان كراوه، كه‌عبه هیچ سێبه‌رێكى نابێت.
وه‌ك فه‌له‌كناسى سعوودیه ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌مه له‌مساڵدا دووه‌م جاره ئه‌م دیارده‌یه روو بدات، یه‌كه‌میان له مانگى ئایار/ مایۆى رابردوو بوو.
دیارده‌ى ستوونبوونى خۆر شێوازێكى كۆنه بۆ كات دیاركردن و ده‌ستنیشانكردنى قیبله‌ى مسوڵمانان دیار كراوه، ده‌گوترێت یه‌كه‌م جار له میسڕى كۆن هه‌ست به بوونى ئه‌م دیارده‌یه كراوه.