ئه‌مڕۆ به‌یانی له كاتی مه‌له‌كردنیان له ڕووباری خازری سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، دوو خوشك له‌ناو ئاوه‌كه‌دا به‌جێمان و خنكان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گوندی ئامیانی سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرۆ خێزانێكی گوندی ئامیان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش سه‌ردانی سه‌ر رووباری خازری ناوچه‌كه‌یان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوو ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه له كاتی مه‌له‌دا خنكان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته ناو رووباره‌كه سێ خوشك بوون، دوو له‌و خوشكانه خنكان و ئه‌وه‌ی تریش له لایه‌ن هاووڵاتییان و لایه‌نی پێوه‌ندیدار رزگار كرا و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كرد بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت.
به پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خنكاون ته‌مه‌نیان له نێوان 11 و 13 ساڵاندایه و ئێسته ته‌رمه‌كانیان ده‌رهێنراون و ره‌وانه‌ی پزیشكی داد له دهۆك كراون، نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ كراوه.
به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی دهۆك، ئه‌مساڵ 23 كه‌س له سنووری پارێزگای دهۆك له ئاوی رووبار و لافاو و به‌نداوه‌كاندا خنكاون.
به‌رده‌ڕه‌ش_ نه‌وزاد هلۆری