دزینی ئۆتۆمبێلێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سلێمانی، كاردانه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به به‌ڵگه‌ی نائارامی و تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی سلێمانی هه‌ژمار ده‌كرێ. له‌وكاته‌ی حاڵه‌ته‌كانی تاوان و گرووپی نامۆ هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر پۆلیس، زیادی كردووه. ئه‌مه وای كردووه، دیپلۆماتكار و نێرده‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بازرگانانی بیانی و كۆمپانیاكان بترسن و متمانه‌یان به سلێمانی نه‌مێنێ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له گه‌راجی پاك سیتی له سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دزراوه و به‌رپرسانی ته‌ناهی شاره‌كه به په‌له هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و هه‌موو حاڵه‌ته‌ی نائارامی و تاوان له سلێمانی وا ده‌كات خه‌ڵك متمانه‌یان به ده‌زگه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كه نه‌مێنێ و دواجار ناوبانگی كوردستانیشی پێ له‌كه‌دار ده‌بێ.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له یه‌كێك له سیتییه‌كانی سلێمانی دزرا، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كان و پۆلیس، ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بكه‌ره‌كانی درا.
زیاتر گوتی، ئۆتۆمبێله‌كه تایبه‌ته و هی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یوئێن"ـه و جۆری تۆیۆتۆ پرادۆیه. به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس له كه‌مترین ماوه‌دا توانیان دزه‌كان بگرن و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و ددانیان به تاوانه‌كه‌دا ناوه، بۆیه ئۆتۆمبێله‌كه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه و تۆمه‌تبارانیش به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر گیراون و سزا ده‌درێن".
كارمه‌ندێكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كه مافی لێدوانی نییه، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و رووداوه نیگه‌رانی كردووین. دووپاتیشی كرده‌وه "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جیا له هاوكاریكردنی خه‌ڵك هیچ زیانێكی نه‌بووه، بۆیه هێشتا له سهرسوڕمانداین چۆن ئۆتۆمبێلی یوئێن دزراوه له شارێكی گه‌وره‌دا و هێزه ته‌ناهییه‌كان لێی بێ ئاگان".
ئه‌و كارمه‌نده‌ی یوئێن پێشبینی كرد "دوای ئه‌و حاڵه‌ته كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتی پێویست و چوونیان بۆ سلێمانی هۆشدارییان پێ بدرێ ئاگاداری خۆیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان بن".
د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، زۆربوونی تاوان دژ به دیپلۆماتكاران و كه‌سانی بیانی له هه‌ر شوێنێك، ده‌بێته هۆی له‌كه‌داربوونی ناوبانگ و نه‌مانی متمانه به ئاسایش و دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، بۆیه ئه‌مه به گشتی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
زیاتر گوتی، دزینی ئۆتۆمبێلێك له ڕووی داراییه‌وه شتێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هی كه‌سانی بیانی و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كونسوڵگه‌كان بێ، میدیاكانی دنیا ئه‌گه‌ری زۆره بیكه‌ن به ڕۆژه‌ڤ و متمانه‌ی دیپلۆماتكار و بازرگان و بیانییه‌كان به سلێمانی به تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی، لاواز بكه‌ن.
ئاماژه‌ی دا، ململانێی سیاسیی به‌رده‌وام له سلێمانی، وای كردووه دۆخی ته‌ناهی و ئه‌و حاڵه‌تانه ڕوو بدات، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، چونكه كاتێك دۆخی سیاسی ئاڵۆز بوو، بێسه‌روبه‌ری دروست ده‌بێ، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی تاوانكارانه و به ویستی خۆیان تاوانی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دزینی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كاتێكدایه، له مانگی ئابی 2015یش چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شارۆكه‌ی دووكان، دوو كارمه‌ندی ته‌ناهیی توركیایان له‌ژێر ده‌ستی هێزه ته‌ناهییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕفاند و تا ئێسته‌یش ئازادیان نه‌كردوون، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی توندی توركیای به‌دوادا هات و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی پچڕاند.
مه‌لا عومه‌ر له‌وباره‌وه گوتی، هه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌یه وای كردووه، ئێسته توركیا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی خستووه‌ته بلۆك لیسته‌وه و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات، به‌مشێوه‌یه خه‌ڵكی سلێمانی زیانمه‌ندی یه‌كه‌من.
پێشتریش له سلێمانی مامۆستایه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه له قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت وانه‌بێژ بوو، كوژراو له كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆتێلێكی شاره‌كه‌یش له ساڵانی رابردوو, ژماره‌یه‌ك بیانی سووتان و گیانیان له ده‌ست دا، جیا له‌وه‌ی پێشتر به ئاڕپیجی هێرش كرایه سه‌ر بۆڕیی گازی كێلگه‌ی كۆرمۆر له نێوان قادر كه‌ره‌م و چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مه‌یش وای كردووه، كۆمپانیا و دیپلۆماتكاران و وڵاتان به ته‌واوی نیگه‌ران بن له دۆخی ته‌ناهی سلێمانی.
وشه/ سلێمانی_ هۆشیار و باز