ئایا دەزانی تا ئێستا چەند پارە لە مۆندیال دابەشكراوە؟

:: PM:02:06:15/07/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) ئاشكرای كرد، بە تەواوبوونی یاریی كۆتایی مۆندیال لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی فڕەنسا و كڕواتیا، تێكڕای دابەشكردنی پارە بەسەر هەڵبژاردە بەشدارەكان دەبێتە 400 ملیۆن دۆلار.

یەكەتییەكە پێش دەستپێكردنی یارییەكانی مۆندیال بڕیاری دابوو 400 ملیۆن دۆلار بەسەر هەڵبژاردە بەشدارەكان دابەش بكات، واتە پارەكە لەچاو مۆندیالی رابردوو 42 ملیۆن دۆلار زیادكرابوو.

فیفا پارەی دابەشكردنی هەڵبژاردەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیای بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردبوو:-

1-    پاڵەوانی مۆندیال 38 ملیۆن دۆلار.

2-    دووەمی مۆندیال 28 ملیۆن دۆلار.

3-    سێیەمی مۆندیال 24 ملیۆن.

4-    چوارەمی مۆندیال 22 ملیۆن.

5-    هەڵبژاردەكانی پلەی پێنجەم تا هەشتەم 16 ملیۆن.

6-    هەڵبژاردەكانی پلەی 9 تا 16 بڕی 12 ملیۆن.

7-    هەڵبژاردەكانی پلەی 17 تا 32 بڕی 8 ملیۆن دۆلار.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م