له‌جیاتی ئاو..ڕووخسارت به‌م شلانه‌ بشۆ

:: PM:02:09:15/07/2018 ‌
ڕۆژانە لەگەڵ ئەوە ڕاهاتووین ڕووخسارمان بە ئاو بشۆین، بەڵام شارەزایانی تەندروستی و پێست ئەم رێیە بە دروست دانانێن، بۆیە چەندان ڕێیەكی تر هەیە كە لەگەڵ حاڵەتە جیاوازەكانی پێست دەگونجێن باوترین ئەو رێیانەی كە بۆ پاككردنەوەی پێست بەكاردەهێنرێن ئەمانەن:

بەكارهێنانی ڕۆن هەروەك پاككەرەوەیەك، دەتوانێت پێست لە دەردانی چەوری زیاد لە پێویست ڕزگار بكات، بەكارهێنانی ڕۆن باشترە لە بەرهەمە پاككەرەوەكانی تر، چونكە پێست لە پاشماوەی مەكیاج پاك دەكاتەوە.

پاككردنەوە بە زەیتەكان ئەوەندە گرنگە بۆ پێست كە ڕێ لە زیان و نەخۆشییەكانی پێست دەگرێ، بە تایبەتی لە بەیانیان و شەوان، ئەگەر لە دوای بەكارهێنانی زەیتە سروشتییەكان بۆ شۆردن و پاككردنەوەی پێست ئاو بەكاربهێنرێت، ئەوا پێست گەشتر و نەرمتر و ڕوونتر دەردەكەوێت و ڕێ لە دەركەوتنی زیوانە ڕەشەكان دەگرێت.

ئەو پاككەرەوانەی ماددەی زەیتی هەیە دەتوانن بیكڕن، یان خۆت دروستی بكە، بە تێكڵكردنی زەیتەكانی وەكو گوێز هیند، زەیتی گەرچەك، ڕۆنی كونجی، باشترە ئەو زەیتانە بەكاربهێنرێن كە تەواو سروشتینـ بۆ ئەوەی كاریگەریەكی باشتریان هەبێت.

شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، زەیتی گەرچەك لەگەڵ زەیتێكی سروشتی تر تێكەڵ بكرێت، بە ڕێژەی نیوە لە هەردوو زەیتەكە، چونكە زەیتی گەرچەك تایبەتمەندی كرژكردنی هەیە و یارمەتی شێداركردنەوەی ئەو پێستانە دەدات كە بە ڕێژەیەكی زۆر وشكن.

ئەگەر پێستت چەور بێت یەك لەسەر سێ زەیتی گەرچەك لەگەڵ دوو لەسەر سێی زەیتی گوڵەبەرۆژە تێكەڵ بكە، بۆ پێستی ئاسایی واتە نە وشك بێت و نە زۆر چەوریش بێت، باشترە یەك لەسەر چواری زەیتی بندوق یان زەیتی گەرچەك لەگەڵ سێ لەسەر چواری زەیتی گوڵەبەرۆژە یان زەیتی زەیتوون تێكەڵ بكەن.

ئەگەر بەپێی شێوازی پێستت ئەو زەیتانە لە بری ئاو بەكاربهێنرێت بۆ پاككردنەوەی پێست و شێداركردنەوەی پێست تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا زۆرترین ئەنجامی دەبێت.



وشە - ئاوات ئازاد