كوردانی فه‌یلی له شاری به‌غدا كه به‌رده‌وام ده‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ن تیرۆریستان و توندڕه‌وان و گرووپه مه‌زه‌وییه‌كان، ترسی زۆریان لێ نیشتووه و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونیان ده‌گۆڕن، له ترسی په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كانی عێراق، كه چه‌ند ڕۆژه‌كه دۆخی وڵاتی به ته‌واوی شێواندووه.
شاهین ڕه‌زا كوردێكی فه‌یلی كه نیشته‌جێی ناوچه‌ی نه‌هزه‌ی به‌غدایه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ترسی تێكچوونی دۆخی ته‌ناهی و به ئامانجكردنمان له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره جیا جیاكان و شۆڤێنییه‌كان، شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆمانمان له به‌غدا گۆڕیوه، چونكه ئێسته شاره‌كه بووه‌ته سه‌ربازگه و كه‌س به كه‌س نییه.
زیاتر گوتی، زۆرینه‌ی كوردانی فه‌یلی له به‌غدا ماڵه‌كانیان گۆڕیوه و ترسیان هه‌یه شۆڤێنییه‌كان به ئامانجیان بگرن، وه‌ك چۆن له 25ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو كراینه ئامانج.
فه‌یسه‌ڵ عه‌بدولجه‌بار ئه‌ندامی كۆڕبه‌ندی ڕۆشنبیرانی فه‌یلی و هاوپه‌یمانی فه‌یلییه‌كان له به‌غدا به "وشه"ی گوت، پێشتر له كاتی به‌عس و دواتریش گرووپه تیرۆریستییه‌كان كوردانی فه‌یلی بوونه قوربانی و ساڵی ڕابردوویش به‌هۆی پشتیوانی له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووباره ژیانیان كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه.
زیاتر گوتی، ئێسته‌یش كه دۆخی به‌غدا و شاره‌كانی تر خه‌ریكه یاسا و ئارامی تێدا نامێنێ و حوكمی عه‌سكه‌ری له شاره‌كان به‌رقه‌راره، بۆیه كوردانی فه‌یلی له ناوچه‌ی وه‌زیرییه و قاهیره و زه‌هرا و شۆریه و باب موعه‌زه‌م ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه و چوونه‌ته ماڵ و خانووی تر، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌زانرێ شوێنی نیشته‌جێبوونیان كێیه و له‌لایه‌ن گرووپه شۆڤێنییه‌كانه‌وه نه‌كرێنه ئامانج.
ئاماژه‌ی دا، كوردانی فه‌یلی متمانه‌یان به هیچ هێزێكی حوكمی و میلیشیاكان نییه و شۆڤینی و رهگهزپهرستهكانیش به‌رده‌وام له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێن، بۆ هێرشكردنه سه‌ر كوردانی فه‌یلی، بۆیه خه‌ڵكی فه‌یلی به‌ر له ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێك ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر و خۆیان له كرده‌ی گرووپه شۆڤێنستهكان ده‌پارێزن.
له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه خۆپێشاندان له به‌سڕه ده‌ستی پێ كردووه، ڕۆژی هه‌ینی خۆپێشاندانه‌كان گه‌یشتنه نه‌جه‌ف و بابل و واست و میسان، ناوچه‌ی شوعله له به‌غدا، ئه‌مڕۆیش سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی خۆپێشاندان له‌و شارانه ناسڕییه و دیوانییهیش هاتنه ڕیزی شاره‌كانی تر و ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.