فەرماندەیەكی سوپای پاسداران: ئەمەریكا توانای بەرپاكردنی جەنگی لەدژی ئێمەدا نییە

:: PM:06:07:15/07/2018 ‌

لەگەڵ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، ئیسماعیل كەوسەری سەركردە لە سوپای پاسدارانی ئێران دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا توانای بەرپاكردنی جەنگی لەدژی ئێراندا نییە.

كەوسەری كە یاریدەری بارەگای "سەئروڵا"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی "ئیعتیماد" لەبارەی لێدوانەكەی حەسن روحانی، سەرۆركی ئێران كە هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزی كرد و گوتی، ئەو كاتەی سەرۆك كۆمار باس لە بەرژەوەندییەكانی نیشتیمانی دەكات، هەموو رەوتە سیاسییەكان پاڵپشتی لێ دەكەن و بەهێز بەرووی خواستەكانی ئەمەریكا و ئێران دەوەستنەوە.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی سەپاندنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران بەتایبەتی كەرتی نەوت و هەناردنی لە رێگەی رێگرتن لە كڕینی لەلایەن كۆمپانیا و وڵاتانەوە، تاران دووبارە هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمز بە رووی هاتووچۆی دەریاوانی و گواستنەوەی نەوت لە كەنداو دەكات.

لەو كاتەی ئەمەریكا دوای هەڕەشەكانی پێشووی رووحانی و قاسم سلێمانی و سوپای پاسداران وریایی دایە ئێران لە رێگرتن لە هاتوچۆی دەریاوانی لە كەنداو و رای گەیاند كە هێزەكانی دەریاوانی سوپای ئەمەریكا گەرنتی ئازادی هاتوچۆی بازرگانی و دەریاوانی لە كەنداو دەكەن. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل