به‌رده‌وامى و فراوانبوونى خۆپیشاندان له شاره‌كانی عێراق و به تایبه‌ت نه‌جه‌ف كه پێگه‌ی كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كانی شیعه له خۆ ده‌گرێ، ته‌واوى هێز و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدى شه‌عبیان له كه‌ركووك خستۆته حاڵه‌تى دڵه‌ڕاوكێی گه‌وره و به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كۆتایى بده‌ن تاكوو ته‌واوى هێزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بۆ پاراستنى مه‌زارگه و كه‌سایه‌تییه دیار و ئاینییه‌كانى شیعه، سه‌ركرده‌یه‌كى باڵای حه‌شدى شه‌عبیش ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، تاوتۆی کشانەوەی هێزەکانمان دەکەین لەکەرکوک و بەرەو نەجەف بەرێ دەکەوین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى تهمووز، ئه‌بو هاجه‌ر شه‌مه‌رى فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوورى كه‌ركووك له حه‌شدی شه‌عبی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دوای شكستی كۆبوونەوەكهى عەبادی لەگەڵ نوێنەرانی خۆپێشاندەرانی بەسڕە، ناڕەزایی هاووڵاتییان فراوانتر بووه و شارى نه‌جه‌فی به چڕى گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسى له‌سه‌ر مه‌زارگه و سه‌ركرده و مەرجەعە ئاینییه‌كانمان له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا دروست كردووه، تا دێت دۆخه‌كه زیاتر ئاڵۆز ده‌بێت و پلانى خۆپیشاندانه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ داگیركردنى نه‌جه‌ف كه ئه‌مه‌یش پلانى ده‌ره‌كى له پشته‌وه‌یه".
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئێمه خه‌ریكین سه‌رووى خۆمان ڕ‌ازى بكەین كه هه‌موومان بۆ پاراستنى پیرۆزترین شوێن له عێراق بگه‌ڕێینه‌وه و ته‌واوى هێزه‌كانمان له كه‌ركووك بكێشینه‌وه، به‌ڵام تا ئێستە بڕیارى كۆتایى ده‌رنه‌چووه و له گفتووگۆداین.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌تووه، نزیكه‌ى شه‌ش گروپ له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك بوونى هه‌یه، ژماره‌یان نزیكه‌ى 4300 چه‌كدار ده‌بێت، پێشتر "ئه‌بو ڕه‌زا نه‌جار ته‌قی"، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری كه‌ركووك له حه‌شدی شه‌عبی بۆ "وشه" ئاشكراى كردبو كه كارى سه‌ره‌كى ئه‌وان پارێزگارى له مه‌زارگه و كه‌سایه‌تییه دیار و ئاینییه‌كانى مه‌رجه‌عى شیعه‌یه، بۆیه له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا، دوێنێ شه‌موو بڕیاریان دا 670 چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌ركووك بكشێنینه‌وه، به‌ره‌و نه‌جه‌ف".
حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یان سه‌رووی 80 هه‌زار چه‌كداره و به فتوای عه‌لی سستانی له ساڵی 2014 دروست بوون. به ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره‌وه له كه‌ركووك ماونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا گرووپێكی ناو یه‌كێتی بێ ته‌قه شاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كردن.
له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو خۆپێشانده‌ران چوونه سه‌ر كێڵگه‌ی نه‌وتی قوڕنه2 و ئاگریان له فه‌رمانگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كێڵگه‌كه به‌ردا، بۆیه به‌په‌له به هه‌لیكۆپته‌ر فه‌رمانبه‌ره بیانییه‌كانی ناو كێڵگه‌كه گوازرانه‌وه. دوێنێ هه‌ینیش خۆپێشاندان زۆربه‌ی شاره‌كانی باشووری عێراقی گرته‌وه و فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف داخرا و باره‌گای نۆ حزب سوتێندران و 40 شه‌قامی سه‌ره‌كی هاتوچۆیان گرت و 63 كورژاو و برینداریشی لێ كه‌وته‌وه.