دواى ئه‌وه‌ى جارێکی تر ناسناوى شاجوانی هەولێر بۆ ساڵی 2018 به خانمە عێراقییەکى دانیشتووى شارى هه‌ولێر بەناوی (ئایا زەیدان) به‌خشرایه‌وه، ئه‌ویش له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌كانى بڵاو كرده‌وه.
ئایا خانمێکی عێراقی نیشتەجێی شاری هەولێرە و وەك شاجوانی هه‌ولێر دیاری کراوە، بۆ جارێكى تریش، كه ده‌بێته سێ جار دوابەدوای یەکدا ئه‌و ناسناوه‌ى پێ به‌خشرایه‌وه. ئایا پێشتر ئاشكرای كردبوو، جوانییەکەم سروشتییە و هیچ نەشتەرگەرییەکی جوانکاریم نەکردووە".
وێنە نوێیه‌كانى ئایا به‌هۆى ورووژێنه‌رییه‌وه تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دووبارە بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووه، له‌سه‌ر وێنه‌كانیشى نووسیوویه‌تى: "ژیان ئاسانە، ئەگەر عاشقی شتێك بوویت بیپارێزە، ئەگەر شتێكت ویست لە پێناویدا ماندووبە، كەسێكت خۆش‌ویست بایەخی پێ بدە".
ئایا خاوەن جوانییەکی تایبەتە و زیاتر لە 200 هەزار فلۆوه‌رسى هەواداری هەیە له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام، پێش ئەوەی ببێت بە شاجوانی هەولێر، وەک مۆدێلینگ دەرکەوتووە، ڕۆژانە لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆی وێنە و چالاکی خۆی بڵاو دەکاتەوە، ئایه ته‌مه‌نى 23 ساڵه و ده‌رچووى هیچ به‌شێكى زانستى نییه.