شەربەتی هەنار بۆ چی باشە؟

:: PM:10:04:15/07/2018 ‌

یەکێک لەو شەربەتانەی کە رۆژانە خەڵک بەشێوازێکی زۆر دەیخۆنەوە و چێژی ڵێ وەردەگرن، شەربەتی هەنارە. بەڵام تا ئێستە پرسیوتە ئەو شەربەتە بۆچی باشە و چ سوودێکی هەیە؟

بەپێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "organicfacts" دا بڵاو کراوەتەوە، باس لە سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی هەنار دەکات و دەڵێت، بەگوێرەی توێژینەوە نوێیەکان کە لەسەر شەربەتی هەنار ئەنجام دراون، پزیشکان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە شەربەتی هەنار رێژەیەکی زۆر مادە ڕیشاڵییەکان و ڤیتامینە جۆراوجۆرەکانی تیادایە کە جەستە دەپارێزن لە نەخۆشی و تەندروستی جەستە بە پارێزراوی ڕادەگرن، بۆیە لێرەدا باس لە چەند سوودێکی ئەم شەربەتە دەکەین:

یەکەم – لە نەخۆشی ئەنیمیا "کەم خوێنی" دەتپارێزێت: یەکێک لە نەخۆشییە پڕ مەترسییەکانی دنیا تووشبوون بە نەخۆشی ئەنیمیایە "کەم خوێنی" بۆیە پزیشاکان ئامۆژگاریمان دەکەن کە رۆژانە هیچ نەبێت پەرداخێک شەربەتی هەنار بخۆینەوە بۆ ئەوەی پارێزراوبین لەو نەخۆشییە مەترسیدارە.

دووەم – لە هەڵوەرینی قژ دەتپارێزێت: شەربەتی هەنار بە سەرچاوەیەکی باشی مادە ڕیشاڵییەکان و ڤیتامین C دادەنرێت بۆیە ئەو شەربەتە زۆر بەسوودە بۆ ڕێگرتن لە هەڵوەرینی قژ، جگە لەوەیش پارێزگاری لە پێستی سەر دەکات و تاڵەکانی سەریش بەهێزدەکات.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان