خانمە هونه‌رمه‌ندی "نازدار"، له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینسنتاگرام، نوێترین وێنه‌كانی خۆی بڵاو كرده‌وه کە ئەوەیش بووه‌ته جێى توانجى هه‌وادارانى و به‌وه‌ى ئه‌وه یه‌كه‌مجاره نازدار بەو شێوه‌یە ده‌ركه‌وێت، وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت نازدار به نیازى تۆمار كردنى به‌رهه‌مى نوێیبه له ستۆدیۆیه‌كى هونه‌رى.
نازدار ماوه‌یه‌كه له پێگه تایبه‌تییه‌كانى خۆی به‌جلى كوردییه‌وه وێنه‌كانى بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌وادارانى پێى ده‌ڵێن هه‌وڵ بده به جلێكى تر وێنه‌كان بڵاو بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌م ماوه نازدار زۆرترین وێنه‌كانى به جلى كوردییه‌وه بووه، هه‌ربۆیه ئه‌مجاره به‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌وتووه، له‌سه‌ر وێنه‌كه‌یشى ئاماژه‌ى به‌وه كردووه هاتنه‌وه‌ى بۆ كوردستا سه‌فه‌رێكى پڕ بەرهەم و هونه‌رى ده‌بێت، خه‌ڵكى داوایان لێ كردووه ناوى به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كه‌ى بدركێنێ.
نازدار له ساڵی 1987 له باكوری كوردستان له‌دایك بووه، خاوه‌نی چه‌ندان كلیپه و ماوه‌یه‌كه كاری نوێی نییه و بێ ده‌نگه، هاوسه‌رگیری كردووه و له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ده‌ژی. نازدار به‌وه ناسراوه كه‌متر حه‌زی له ده‌ركه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنه‌كان، بۆیه كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و ژنه هونه‌رمه‌نده هه‌یه.
نازدار یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆر گرنگی به به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات و به‌رده‌وام له‌ڕێی په‌یجه‌كانییه‌وه وێنه تایبه‌ته‌كانی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه.