وێنەكەی ببینە.. گەنجێكی دهۆك حەوت رۆژە ونە

:: PM:10:40:15/07/2018 ‌

نزیكەی حەوت رۆژە گەنجێكی شاری دهۆك بەناوی (ئارام شەمسەدین) لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستە نەگەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ كەسوكاری ئەو گەنجە ونبوونیان راگەیاند و داوای سۆراغی دەكەن.

شەمسەدین سەعید، باوكی ئەو گەنجە بە "وشە"ی راگەیاند، كوڕەكەی ناوی ئارامە و تەمەنی 18 ساڵە و لە نۆی ئەم مانگەوە لە ماڵ دەرچووە و تا ئێستە نەگەڕاوەتەوە.

زیاتر گوتی، هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی شاری دهۆكمان لە ونبوونی كوڕەكەم ئاگادار كردووەتەوە و داوای سۆراغی لە پۆلیس و هاووڵاتییان دەكەین، بۆیە هەر كەسێك زانیاری هەبێت با پۆلیسی دهۆك یان نزیكترین بنكەی پۆلیس ئاگادار بكاتەوە.

ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆك 14 كەس ونبوونە و تا ئێستە چارەنووسی بەشێك لەو كەسانە دیار نییە و بەشی هەرەزۆری ئەو كەسانەیش لەڕووی دەرونییەوە تەواو نەبووە.

دهۆك/ نەوزاد هلۆری





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل