به بۆنه‌ی چاوپێكه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له تره‌مپ و پۆتین، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به دروستكردنی ئێكسسوارات وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی له‌سه‌ر مۆبایلی مێژوویی نۆكیا 3310 دانا.
كۆمپانیای كاڤیار تایبه‌ت به دروستكردنی ئێكسسواراتی ژنان و گشتی، به بۆنه‌ی چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی له‌سه‌ر مۆبایلی كۆن و مێژوویی نۆكیا 3310 دروست كرد.
ئه‌م مۆبایله له ماده‌ی تیتانیۆم دروست كراوه، له لۆگۆكه‌دا وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆك له‌ناو زه‌وییه‌كدا هه‌یه و به گه‌ڵای زه‌یتوون ده‌ور دراوه، هه‌روه‌ها له به‌شی سه‌ره‌وه‌یدا كۆترێكی ئاشتی وه‌ستاوه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئامانجی دروستكردنی لۆگۆكه به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه، ته‌نیا هیوا خواستنی ئارامی و یه‌كگرتنی هه‌ردوو وڵات بووه.
وه‌ك چۆن گوته‌بێژێكی كۆمپانیاكه به میدیاكانی گوتووه: "هیوادارین چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌و دوو سه‌رۆكه ببێته ڕووداوێكی مێژوویی، له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵات بێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ به‌سه‌ر پێوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان هه‌ڵ بداته‌وه، وه‌ك چۆن ماوه‌یه‌كی زۆره هاووڵاتییان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن نێوانی ئه‌و دوو وڵاته ئاشتی بێت و ناكۆكی له نێوانیان نه‌مێنێت".