رۆماننووس و شاعیرى به‌ناوبانگى ئه‌مازیغى مه‌لیكه مه‌زان له كوردستانه و له فیسبووكه‌كه‌ى نووسیویه‌تى، "ئه‌گه‌ر ویستت مانایه‌كى تر بۆ سێكس بدۆزیته‌وه كه راقیتر و به‌رزتر بێت، له‌سه‌ر جێى كورد ئه‌نجامى بده، له‌گه‌ڵ چه‌كێك به پیتى گه‌وره و بوێرانه لێى نووسرابێت، له كوردستان دروست كراوه".
چه‌ند رۆژێكه مه‌لیكه مه‌زان له كوردستانه، ئه‌و ژنه شاعیره‌ى كه عه‌ره‌به‌كان به سه‌رشێت ناوى ده‌به‌ن، چونكه له بۆچوونه‌كانى له‌باره‌ى كورد و جوو و ئه‌مازیغى راستگۆیه.
له‌كاتى جه‌نگى داعش‌یش یه‌كێك بوو له‌و ده‌نگانه كه به‌رده‌وام داكۆكى له كورد ده‌كرد و ستایشى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كرد، كاتێك ژنه عه‌ره‌به توندڕه‌وه‌كان ده‌چوون له سووریا زه‌واجى نیكاحیان له‌گه‌ڵ داعش ده‌كرد، مه‌لیكه گوتى، "من نیكاح له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌م".
مه‌لیكه هه‌ندێك له وێنه‌كانى له كوردستان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كان بڵاو كردووه‌ته‌وه و له یه‌كێكیان وێنه‌ى خۆى به جلى پێشمه‌رگه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختێكی خه‌وتن بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى، "ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ مانایه‌كى تر بۆ سێكس بدۆزیته‌وه كه راقیتر و به‌رزتر بێت، له‌سه‌ر جێى كورد ئه‌نجامى بده، له‌گه‌ڵ چه‌كێك به پیتى گه‌وره و بوێرانه له‌سه‌رى نووسرابێت، له كوردستان دروست كراوه".
دوایین كارى ئه‌م ژنه رۆماننووسه مه‌غریبییه كتێبێكه به‌ناوى "به ته‌واوى برسێتى بۆ تۆم" كه رۆمانێكى ئیرۆتیكى و بوێرانه‌یه.