ژنێكی تورك جیا له‌و هه‌موو ناكۆكییه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هه‌یبوو، مێرده‌كه‌ی به كه‌چه‌ڵ بانگ كرد و سووكایه‌تی پێ كرد، بۆیه مێرده‌كه‌ی لێ جیا بووه‌وه و له هه‌موو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك بێبه‌ش كرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، دادگای باڵای توركیا له‌م ماوه‌یه‌دا بڕیارێكی تازه‌یان له‌باره‌ی ناكۆكی و كێشه‌كانی نێوان ژن و مێرده‌وه ده‌ركرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌ر یه‌كێك له ژن و مێرد به شێوه‌ی قسه یان مادی سووكایه‌تی به‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن، له هه‌موو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌كی یاسایی دوای جیابوونه‌وه بێبه‌ش ده‌بن.
یه‌كه‌م كه‌سیش كه یاسا نوێكه‌ی لێ جێبه‌جێ كرا ژنێك بوو، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كێشه و ناكۆكییه‌كی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی هه‌بوو و گه‌یشتنه جیابوونه‌وه، مێرده‌كه‌ی به "كه‌چه‌ڵ" بانگ كرد و سووكایه‌تی به دیمه‌نی بێ قژییهكهی كرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌م ژنه سه‌ره‌تا قه‌ره‌بووی یاسایی به پاره بۆ كرا، چونكه له لایه‌ن خه‌سوویه‌وه سووكایه‌تییه‌كی زۆری پێ كرابوو و ئه‌ویش به‌رگه‌ی گرتبوو، به‌ڵام به سووكایه‌تیكردن به مێرده‌كه‌ی خۆی له‌و قه‌ره‌بووه مادییه بێبه‌ش كرد و له مێرده‌كه‌شی جیا بووه‌وه.
له كۆتاییشدا دادگه بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و ژن و مێرده‌ی دا، به مه‌رجێك قه‌ره‌بووی ماددی بۆ ژنه‌كه نه‌كرێت، چونكه سووكایه‌تی به مێرده‌كه‌ی كردووه.