فرەنسا: دوو سەربازی فرەنسی برینداربوون و دوو پێـشمەرگە شەهید بوون

:: PM:05:06:12/10/2016 ‌

گووتەبێژی حکوومەتی فرەنسا، ئەمڕۆ چوارشەمم، رایگەیاند، دوو ئەندامی هێزە تایبەتەکانی فرەنسا برینداربوون لە هێرشێکی داعش، کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامیانداوە وە دوو پێشمەرگەش شەهیدبوون لەم مانگەدا.

ئەو لێدوانە دوای ئەوە دێت، جەبار یاوەر ئەمیندارێتی گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دوو پێشمەرگەیان شەهید کردووە و دوو سەربازی فرەنسیان بریندار کردووە، لە باکووری موسڵ لە ژێر دەستی داعش.

فرەنسا لە چوارچێوەی هێزی نێودەوڵەتی بەشداری هاوپەیمانی دژە داعشە بە سەرکردایەتی ئەمەریکا، راهێنەر و سەربازەکانیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان راهێنان دەکەن.



وشە/ رۆیتەرز، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د