یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نرخی دەستبەرداربوونی ئەستێرە كڕواتییەكەی ماتیۆ كۆڤاسیچی دیاری كرد كە بڕیارە لەم هاوینەدا ریزی یانەكە جێبێڵێ.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید نرخی كۆڤاسیچی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە 90 ملیۆن یۆرۆ دیاری كردووە.
رۆژنامە جەختیشی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید لەم نرخە كەمتر دەستبەرداری كۆڤاسیچ نابێ دوای ئەوەی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان بڕیاریاندا بێنە نێو ركابەرییەكانی كڕینییەوە.
كۆڤاسیچ ماوەیەك پێش ئێستا ئاشكرای كردبوو كە خوازیارە لە یانەیەك یاریی بكات هەلی زیاتری یاریكردنی پێ بدەن و بۆیە باشترین شت ئەوەیە یانەی ریال مەدردی جێبێڵێ.
ئەمە لە كاتێكدایە كە گولین لۆپیتیجی راهێنەری نوێی یانەی ریال مەدرید لە هەوڵی ئەوەدایە كۆڤاسیچ رازی بكات بۆ ئەوەی لە یانەی شاهانە بمێنێتەوە و بەڵێنیشی پێداوە بۆ وەرزی داهاتوو هەلی زیاتری یاریكردنی پێ بدات.