خواردنی پیاز به بڕوای پزیشكان یه‌كجار به سووده بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
پیاز به كوڵاوی بخۆن، سووده‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه، یان چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تان ده‌هێنێت؟
پیازی ئاسایی و كوڵاو هه‌مان پێكهاته و به‌هاری خۆراكیان هه‌یه، به‌ڵام به كوڵاوی چێژی زیاتری هه‌یه و زۆرتر ده‌یخۆین، لێره‌دا گرنگترین سووده‌كانی پیازی كوڵاو ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
یه‌كه‌م: پێكهاته‌ی ئه‌لیسین له پیازی كوڵاو زۆرتر ده‌مێنێته‌وه، كه پێكهاته‌یه‌كی گۆگردی ئه‌ندامییه، بۆن و تامی پیاز به‌هۆی ئه‌و جۆره پێكهاته‌یه دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر به كوڵاوی بیخۆن، ئه‌وا ده‌بێته هۆی پاراستنتان له جه‌ڵته و هه‌ستیاری و هه‌وكردن و به‌كتریا.
دووه‌م: دژه ئۆكسید، له پیاز دژه ئۆكسیده‌كانی ئه‌نسوسیانین و تانینات بوونیان هه‌یه، جیا له‌وه‌یش پیاز یه‌كێك له باشترین سه‌رچاوه‌كانی كیرسیتینه و كه‌ڕوو و به‌كتریا و ههوكردهكانی جه‌سته به ته‌واوی له‌ناو ده‌بات، خواردنی نیو پیازی كوڵاو به شێوه‌ی ڕۆژانه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه به ڕێژه‌ی 50%.
سێیه‌م: مس، سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی كانزای مسه، كه خۆراكێكی به‌هێزه بۆ مێشك و یارمه‌تی دروستكردنی ئه‌و ماده كیمیاییانه ده‌دا، كه ده‌ماغ پێویستی پێیانه، به‌تایبه‌تی پێكهاته‌ی مایلین، جیا له‌وه‌یش بوونی ڕێژه‌یه‌كی باشی مس، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی سیسته‌می به‌رگری له‌ش و ڕێگریكردن له تووشبوونتان به نه‌خۆشی.
چواره‌م: ڕیشاڵ، پیزا سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕیشاڵه كه جۆرێكه له كاربۆهیدارت و دژی نه‌خۆشییه‌كان ده‌جه‌نگێت و كۆلیستڕۆڵ كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن ڕێك ده‌خات، سووڕی خوێن و دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن به ته‌واوی ته‌ندروست ده‌كات.