پزیشكه‌كان ئاشكرایان كرد، منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ مانگ كه به هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه گه‌یه‌نرابووه لایان، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر و ئه‌وه‌ش بووه هۆی مردنی.
له شاری شیشاوه له ماركش، ژنێك كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت چاوی له منداڵه سێ مانگه‌كه‌ی نه‌بوو، منداڵه‌كه‌ی له ناو خوێندا بینی و به په‌له گه‌یاندییه نه‌خۆشخانه، كه به هیچ جۆرێك بۆی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه بۆچی به‌و شێوه‌یه جه‌سته‌ی له‌ناو خوێندا نوقم بوو و جله‌كانی هه‌مووی سوور بوون.
كاتێك گه‌یشته نه‌خۆشخانه، پزیشكه‌كان پشكنینیان بۆی كرد و بۆیان ده‌ركه‌وت منداڵه‌كه له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر و بووه‌ته هۆی برینداربوون و كوشتنی.
تا ئێسته پۆلیسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان تا بۆیان ده‌ركه‌وێت كێ ئه‌م كاره قێزه‌ونه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌و منداڵه ساوایه ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و دایكی منداڵه‌كه‌ش هیچ زانیارییه‌كی نییه.
ماڵپه‌ڕی
ڕۆتانا بڵاوی كرده‌وه، پزیشكه‌كان ئاشكرایان كردووه كه منداڵه‌كه له ڕێیدا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه، واته هه‌ر پێش ئه‌وه‌ی بچێته به‌ر پشكنینه‌كانیان، ئه‌مه‌ش پشكنینهكانیانی قوڕستر كردووه، به‌ڵام سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه به ده‌ستدرێژی سێكسی گیانی له ده‌ست داوه.