له ئه‌نجامی تێكچوونی باری دارایی و نه‌بوونی پاره بۆ هاووڵاتییانی به‌سڕه، خه‌ڵكی ئه‌و شاره به ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك فیساگۆرس به درۆ ده‌خه‌نه‌وه و ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌نجامی یاسایه‌كی بیركاری كه ده‌بێت بكاته ڕێژه‌یه‌كی به‌رز، ده‌كاته سفر.
له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌سڕه، هاووڵاتییه‌ك نووسینێكی به‌رز كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات كه له هه‌ر ڕۆژێكدا دوو ملیۆن و 500 به‌رمیل نه‌وت ڕۆژانه له به‌سڕه‌وه هاورده‌ی وڵاتان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه پاره‌ی ئه‌و نه‌وته ده‌بێت بۆ به‌سڕه بگه‌ڕێته‌وه و باری ئابووری شاره‌كه‌ی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت یه‌كسانه به 70 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش مانای وایه له ڕۆژێكدا ئه‌گه‌ر دوو ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌سڕه به‌رانبه‌ر به 70 دۆلار هاورده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت، ئه‌وا له ڕۆژێكدا بڕی 175 ملیۆن دۆلار له پاره‌ی نه‌وته‌كه بۆ به‌سڕه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌چی له‌و بڕه پاره‌یه‌دا سفر دینار یان دۆلارێكیشی به‌ر هاووڵاتییان ناكه‌وێت و پێیان نه‌دراوه و هیچ پرۆژهیهكیشی پێ له شاره‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
هاووڵاتییان ئه‌م شیكارییه بیركارییهیان به‌م شێوه‌یه داناوه‌ته‌وه و نووسیویانه 2,500,000*70$= سفر، "ببووره فیساگۆرس، ئێمه له بهسڕهین" واته یاساكهت ئێمه ناگرێته‌وه.
فیساگۆرس یان "بیاگۆراسی ساموسی" زانایه‌كی یۆنانی بواری بیركارییه، كه له سه‌ده‌ی شه‌شی پێش زاین ژیاوه، دانه‌ری بیردۆزی فیساگۆرسه كه بیردۆزێكی باوه‌ڕ پێكراوه بۆ شیكاركردنی پێوانه بیركارییه‌كان، دواتریش ئه‌نیشتاین له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا ئه‌و بیردۆزه‌ی سه‌لماند و تا ئه‌مڕۆش كاری پێ ده‌كرێت.