بامێ زۆر سوودی ته‌ندروستی هه‌یه، زۆرترین ڤیتامین و كانزای تێدایه كه مرۆڤ له جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌پارێزن و پێویستییه‌كانی جه‌سته بۆ ئه‌و كانزا و ڤیتامینانه پڕ ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوی بامێ بخۆنه‌وه چی ڕوو ده‌دا و بۆچی باشه.
بامێ كاربۆهیدرات و پرۆتین و مه‌گنیسیۆم و چه‌وری و ڕیشال و ترشی فۆلیم و ڤیتامین A,Cی تێدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاوی بامێ بخۆنه‌وه سوودی زیاترتان پێ ده‌گات، كوپێك ئاوی بامێ فولات و مه‌گنیسیۆم و 30 كالۆری و 21 گرام ڤیتامین و سێ گرام ڕیشال و دوو گرام پرۆتین و گرامێك چه‌وری تێدایه، سووده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: دژی شه‌كه‌تبوونه، له‌كاتی ئیشی قورس و وه‌رزشكردن، ده‌توانن ئاوی بامێ بخۆنه‌وه، ئه‌وا هه‌ست به هیلاكی ناكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له كار و وه‌رزشكردن دا.
دووه‌م: یارمه‌تی تووشبوانی شه‌كره ده‌دا، ڕیشال كه له بامێ بوونیان هه‌یه، به سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره ده‌ناڵێنن، چونكه ڕێژه‌ی كلۆكۆز له خوێن ڕێك ده‌خات، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مژینی شه‌كر له‌لایه‌ن گه‌ده‌وه داده‌نێت.
سێیه‌م: به‌ردی گورچیله، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه خواردنی بامێ ده‌بێته هۆی شكاندنی به‌ردی گورچیله و ڕێ له نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله ده‌گرێ، ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه بامێ ده‌خۆن، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 50% له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله دوور ده‌كه‌ونه‌وه.
چوار بامێی له‌تكراو بخه ناو كوپێك ئاوه‌وه و لێی بگه‌ڕێ تا به‌یانی، هه‌موو ڕۆژ به سكی خاڵی، 30 خوله‌ك پێش ژه‌می به‌یانی بیخۆنه‌وه.