خواردنی ئەم دەرمانانە تووشی شێرپەنجەتان دەكات

:: PM:03:20:16/07/2018 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێك فەرمانی دەركردووە، كە لە دەرمانخانەكاندا چەند جۆرە دەرمانێك  دەبێت قەدەغە بكرێن، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە دروست دەكەن.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی تەمووز/ یۆلیۆ، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی فەرمی بڵاو كردووەتەوە تێیدا هاتووە، جگە لەو دەرمانانەی ناویان لەم لیستەدا هاتووە هیچ دەرمانێكی تری"ڤالسارتان" ترسی نییە و با هاووڵاتیان دڵنیا بن لەبەكارهێنانی.

ئەو جۆرە دەرمانانەی مەترسییەكەی لەسەرە بە پێی نووسراوەكە بۆ كەمكردنەوەی فشاری خوێن بەكارهاتوون لە ڕابردوو.

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی لیستێكی بڵاو كردەوە لەو جۆرە دەرمانانەی كە قەدەغە كراون، بەهۆی بوونی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، كە وەكو دژەفشاری خوێن بەكاردەهێنرێن.

ئەو نووسراوەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە كاتێكدایە لە بەشێكی زۆری وڵاتان ماوەی مانگێكە چەندان جۆر دەرمان قەدەغە كراون كە مەترسی ئەوەیان لێ دەكرێ، ئەوانەی بەكاری دەهێنن، تووشی نەخۆشی نەخۆشی شێرپەنجە ببن.

فشاری خوێن بریتیە لە پەستان لەسەر خوێنبەرەكان واتا ئەو خوێنبەرەی كە زیاترین فشاری لەسەر بێت، ئەم فشارە كاتێك دروست دەبێت كە دڵ گرژ دەبێت و پاڵ بە خوێنەوە دەنێت بۆ ناو خوێنبەرەكان.





وشە - رامیار جەواد