ریال مەدرید لەگەڵ راهێنەرە نوێیەكەی دەستی بە ئامادەكارییەكان كرد

:: AM:09:32:17/07/2018 ‌

یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ راهێنەرە نوێیەكەیان جولین لۆپیتیجی دوێنێ دووشەم یەكەم یەكەی مەشق و راهێنانیان ئەنجام دا وەك ئامادەكارییەك بۆ یارییەكانی وەرزی نوێ.

بەشێكی زۆری یاریزانانی یانەكەی پاڵەوانی ئەوروپا لە یەكە مەشقییەكەی دوێنێ ئامادەبوون كە ژمارەیان 21 یایزان بوو كە ئەوانیش برێتی بوون لە (كاسیا، لوكا زێدان، لۆنین، ڤاییخۆ، تیۆ هێرناندێز، یۆرێنتی، سیبایۆس، بەنزیما، بێڵ، مایۆرال، ڤینسیوس جۆنیۆر، ئۆدیگارد، رائوول دی تۆماس، فیدریكۆ ڤالڤێردی، ئۆسكار، چاڤی، سێرجیۆ لۆپێز، كۆیزادا، ریگیلۆن، سانچێز و ئەلێكس).

دوای تەواوبوونی مەشق و راهێنانەكانیش یاریزانان ئاهەنگێكی بچووكیان بۆ رۆژی لەدایكبوونی گاریس بێڵی ئەستێرەی ویڵزی گێڕا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م