پاڵێوراوان بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

:: AM:10:05:17/07/2018 ‌

رۆژنامە ئەرجەنتینییەكان ئاشكرایان كرد كە یەكەتیی تۆپی پێی وڵاتەكەیان چەند راهێنەرێكیان پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی تیپەكەیان لە شوێنی خۆرخێ سامپاولی.

رۆژنامەی (ئۆلێ) بڵاوی كردەوە: پاڵێوراوە سەرەكییەكانی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین برێتین لە دییگۆ سیمیۆنی (راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی)، پێپ گواردیۆلا (راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی)، ماوریسیۆ پوكیتینۆ (راهێنەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی)، ریكاردۆ گاریكا (ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەك ناكات) لەگەڵ مارسێلۆ گایاردۆ (راهێنەری یانەی ریڤەر پلێتی ئەرجەنتینی).

لای خۆیەوە رۆژنامەكە راپرسییەكی لەنێو هاووڵاتیانی ئەرجەنتین ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بۆچوونیان سەبارەت بە دیاریكردنی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەیان بزانێ و تێیدا زۆرینە پێیان باشبووە سیمیۆنی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەكەیان بۆ پاڵەوانیەتییەكانی داهاتوو.

بەگوێرەی راپرسییەكە سیمیۆنی 33%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، گایاردۆش 29% و دوای ئەویش گایاردۆ 13% و پوكیتینیو 11% و ماتیاس ئەلمیدا 7%.

جێی باسە یەكەتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین چەند رۆژێك پێش ئێستا بەفەرمی گرێبەستەكەی لەگەڵ سامپاولی بۆ راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی هەڵوەشاندەوە دوای ئەوەی لە مۆندیالی 2018ی رووسیادا خراپترین ئاستی پێشكەش كرد و لە قۆناغی 16 لەسەر دەستی هەڵبژاردەی فڕەنسا كرانە دەرەوە.  



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م