یاریزانە دەركراوەكانی یانەی بەرشەلۆنە دیاری كران

:: AM:10:14:17/07/2018 ‌

ئێرنێستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناوی ئەو یاریزانانەی تیپەكەی ئاشكرا كردووە كە لەم هاوینەدا یانەكەی دەستبەرداریان دەبێت.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: ڤالڤێردی ناوی یاریزانە دەركراوەكانی تیپەكەی داوەتە سەرۆكایەتی یانەكەی كە ئەوانیش پێكهاتوون لە (ئەندرێ گۆمێز، ئەلێكس ڤیدال، مارلۆن سانتۆسی بەڕازیلی، مونیر حەدادی، دۆگلاس پێرێرا، رافینیا ئەلكانتارا و سێرجی سامپەر.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە ڤالڤێردی ئاواتەخوازە بەر لە گەشتەكەیان بۆ وڵاتی ئەمەریكا یانەكەی چارەنووسی ئەم حەوت یاریزانەی یەكلایی كردبێتەوە.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە پارساڵ هەردوو ناسناوە گەورەكەی ئیسپانیا (خولی پلە یەكی ئیسپانیا و جامی شای ئیسپانیا)ی بەدەستهێنابوو و بۆ وەرزی داهاتووش كار لەسەر ئەوە دەكات جگە لە پارێزگاریكردن لەم ناسناوانە، جامی خولی پاڵەوانانی ئەوروپاش لە ژێر دەستی یانەی ریال مەدریدی ركابەری دەربێنێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م