له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكی نوێ بۆ كاری هونه‌ری كوردی تێدا بوو، هیچ ئه‌كته‌رێك ئاماده نه‌بوو ڕۆڵ له فیلمی "بۆنی خوێن" له ده‌رهێنانی كاردینیای سپی بگێڕێت، كاردینیا خۆی ئه‌م كاره‌شی كردوو و ڕۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌ی گێڕا.
كاردینیای سپی ژنه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد، فیلمێكی نوێی به ناوی "بۆنی خوێن" به‌رهه‌م هێنا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ژنه ئه‌كته‌رێك ئاماده نه‌بوون ڕۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمه‌كه‌یدا بگێڕن، خۆی ئه‌م كاره‌ی كرد و بووه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری فیلمه‌كه‌ی.
له باره‌ی ئه‌و فیلمه‌وه كاردینیا به "وشه"ی گوت: "به‌شێكی زۆری كاره‌كانی فیلمه‌كه‌م ته‌واو بووه، ئێسته له قۆناغه‌كانی كۆتاییدایه و دانانی موزیكی ماوه، به‌مزووانه‌ش كاره‌كانی تری ته‌واو ده‌بێت و بۆ فێستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كانی ده‌نێرم و به هیوام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت".
زیاتر گوتی: "ئه‌و فیلمه چه‌ند دیمه‌نێكی بوێرانه‌ی تێدایه و باس له‌گرفته‌كانی ژنان ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌وه هیچ ئه‌كته‌رێكی ژن ئاماده نه‌بوو ئه‌و ڕۆڵه ببینێت، بۆیه خۆم ڕۆڵه‌كه‌م بینیوه و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌م".
كاردینیا یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناسراوه‌كان و خاوه‌ن چه‌ندان رۆڵی جوانه و سه‌ركه‌وتووانه رۆڵه‌كانی بینیوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی زیاتر ده‌ركه‌وتنی و ناساندنی، یه‌كه‌م فیلمی ناوبراو به‌ناوی "حه‌یات" بوو كه توانی به‌شداری هه‌ردوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی سینه‌مای دژ به‌تیرۆر و دیداری سینه‌ما بكات، هه‌روه‌ها له نیگای ژن‌دا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ده‌ست هێنا.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی