چۆن تەشەنووج و گرژی ماسولكەی سنگ لەناو دەبەیت

:: PM:01:42:17/07/2018 ‌
توندبوون و گرژی و تەشەنووجی ماسولكەی سنگ تووشی هەموو كەسێكی ئاسایی دەبێت، چونكە بەهۆی چالاكی رۆژانەوە روودەدات، ئازارێكی توند لەسەر سنگ دروست دەكات، ئەگەر گرفتەكە هەر ماسوولكە بێ، ئەوا بەم هەنگاوانەی خوارەوە چارەسەری بكەن.

بۆ ئەوەی دڵنیا ببیتەوە كە هیچ گرفتێك لە سییەكانت یان كورتی هەناسەتدا نییە، پێویستە چاودێری نینۆك یان لێوت بكەیت بۆ گەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بە بەشەكانی لەش، لەكاتی نەمانی ئۆكسجینی لەش و هەناسە تەنگی لێو شین دەبێتەوە و نینۆكی پەنجەكان ڕەنگیان دەگۆڕێت.

یەكەم: چالاكی جەستەی كەم بكەرەوە،  ئەگەر ماسوولكەی سنگت تووند و گرژ بوو، ئەوە نیشانەیەكە بۆ زۆر كاركردن و هیلاك بوون، بۆیە پێویستە هەندێك حەسانەوە بەو ماسولكەیە بدرێت، ئەگەر جوڵەی وەرزشی یان لەشجوانی دەكەیت بۆ ماوەیەك وازی لێ بهێنە، بۆ ئەوەی ماسوولكەی سنگت تووشی پچڕان نەبێت.

دووەم: ئەو خۆراكانە بخۆ كە دژەهەوكردنیان تێدایە، ئەو خۆراكانەی كە تایبەتمەندی دژە هەوكردنیان هەیە، یارمەتی زوو چاكبوونەوەی ماسوولكەكان دەدەن و ڕێ لە هەوكردن دەگرن، بە تایبەتی خواردنی ماسی، چونكە پڕە لە ئۆمیگا 3 یان چەرەزات بە هەموو جۆرەكانیەوە، زۆر پێویستە بۆ ماسوولكەكان، زیاتر زەردەچەوە و دارچین ، زەنجەفیل بەكاربهێنە، چونكە ئەم سێ‌ پێكهاتەیە تایبەتمەندی دژەهەوكردنی بەهێزیان هەیە.

سێیەم: بەكارهێنانی تەنی سارد و گەرم، دەتوانیت بەشێوەیەكی راست و دروست ئەو شوێنە دیاری بكەیت كە تووشی ئازار و تووند بووە، دواتر پارچەیەكی گەرم یان سارد بەكاربهێنە تا هەست بە باشبوونی دەكەیت، بۆ نموونە 10 خولەك پارچەی گەرم بەكاربهێنە بۆ شوێنی ئازارەكە و دوای 10 خولەك پارچەیەكی سارد بخەرە سەر شوێنی ئازارەكە تەنیا لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە باشبوون دەكەیت.



وشە - ئاوات ئازاد