یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی وڵاتی چین و دنیا كه به "ئنفینیكس" ناسراوه بۆ مانگی تهمووز/یۆلیۆ یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئنفینیكس ده‌كات و ده‌ڵێت، دوای دامه‌زرانی كۆمپانیای ئنفینیكسی چینی ئه‌م كۆمپانیایه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزی خسته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ساڵی 2018یش یه‌كێك له باشترین و به‌هێزترین مۆبایله‌كانی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Hot 6 Pro"ه‌وه.
ئنفینیكس زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایلی هۆت شه‌ش پرۆ به‌شاشه‌یه‌كی گه‌وره كار ده‌كات كه قه‌باره‌كه‌ی ده‌گاته 5.99 ئینج له‌گه‌ڵ ڕوونی 720 به 1440 پیكسڵ، جگه له‌وه‌یش پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه به 1.4 گێگاهێرتزه و پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره له‌گه‌ڵ رامی سێ گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 32 بۆ 128 گێگابایت، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخی ئه‌م مۆبایله بگاته 200 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئنفینیكس یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی وڵاتی چین بۆ دروستكردنی مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی باش كه له ساڵی 2012 دامه‌زراوه له شاری "هۆنگ كۆنگ" و ئێسته یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.