لە هەڵەبجە ڕەگەزی مێ‌ زیاتر لە دایك دەبن

:: PM:07:22:17/07/2018 ‌
بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی ئەمساڵی بڵاو كردەوە و زۆرترین منداڵیش لە ڕەگەزی مێ‌ لەو پارێزگایە لە دایك بوون.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی تەمووز/ یۆلیۆ، بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا  ئاشكرای كرد،  لە ماوەی شەش مانگی رابردوو 875 منداڵ لە دایكبوون و لەو ژمارەیە 415 یان لە رەگەزی نێر و 460 یان لەرەگەزی مێ بوون.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرای کردوە، هەر لە ماوەی شەش مانگدا 66 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیە 36 یان لە رەگەزی نێر و 30 یان لە رەگەزی مێ بوون.

ساڵانە لە نەخۆشخانە گشتییەكانی هەرێمی كوردستان ئاماری رووداوەكانی مردن و لە دایك بوون بڵاو دەكرێنەوە، بەڵام یەكەم جارە لە هەڵەبجە بەو ڕێژە رەگەزی مێ‌ لە دایك ببن، هاوكات لەماوەی ڕابردوویش بەپێی ئامارەكان لە سلێمانیش ژمارەی لە دایكبووانی كچان زیاتر بوو لە لە دایكبووانی كوڕ.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم