لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بۆ لەبیركردنی شكستە گەورەكەیان لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لەگەڵ خێزان و منداڵەكانی گەشتێكی بۆ كەناراو و سەر دەریا رێكخستووە.
میسی دوای پێشكەشكردنی ئاستێكی خراپ لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یارییەكانی مۆندیال و دەركردنیان لە قۆناغی 16 رووبەڕووی رەخنەیەكی توندی هاووڵاتیان و هەوادارانی تۆپی پێی ئەرجەنتین بووەوە.
میسی بۆ لەبیركردنی ئەم كۆستە گەورەیە گەشتێكی بۆ دوورگەی گەشتیاری ئیپیزای ئیسپانیا رێكخستووە و لەگەڵ خێزان و منداڵەكانی كاتێكی خۆشی تێدا بەسەر دەبەن بەر لەوەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەست بە ركابەرییەكانی وەرزی نوێ بكاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە رۆژنامەوانییەكان بڕیارە میسی چەند رۆژێكی تریش لەم دوورگەیە بمێنێتەوە و دواتریش راستەوخۆ بگەڕێتەوە شاری بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی دەست بە ئامادەكارییەكان بكاتەوە بۆ یاری جامی سوپەری ئیسپانیا كە بڕیارە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو بەرامبەر یانەی سڤیلییە بێتە ئەنجامدان.