نمایشكارێكی ناسراوی جلوبه‌رگ، له كاتی نمایشی نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی جلوبه‌رگی كۆمپانیایه‌كی ناسراو، منداڵه ساواكه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و به‌ده‌م نمایشه‌وه شیری پێ دا.
ڕۆژی یه‌كشه‌م، مارا مارتن كه نمایشكارێكی ناسراوی جلوبه‌رگه، له نمایشێكی جلوبه‌رگدا له شاری مه‌یامی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، به نمایشی جلی مه‌له‌وه كه به سپۆرتس ئیلسترالید ناسراوه خۆی كرد به‌سه‌ر شانۆی نمایشه‌كه‌دا.
ئه‌م نمایشكاره له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ ناو خه‌ڵكی و نمایشكردنی جله‌كه‌ی، منداڵه ساواكه‌شی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و خه‌ریكی شیر پێدانی بوو، ئه‌م دیمه‌نه‌ش ته‌واو میدیاكانی هه‌ژاند و به‌رده‌وام باسی لێوه ده‌كرێت.
له‌به‌ر ئه‌وه مارا ڤیدیۆكه‌ی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و له‌سه‌ری نووسیبوو: "هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌كردووه ناوم به شتێك ناسراو بێ كه لای من زۆر ئاسایییه و ڕۆژانه ئه‌نجامی ده‌ده‌م".
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، مارا له كاتی هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ سه‌ر شانۆی نمایشه‌كه، هێدفۆنی كردبووه گوێی منداڵه‌كه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه و ژاوه‌ژاوی ناو هۆڵه‌كه منداڵه‌كه‌ی بێزار نه‌كه‌ن.