دوای 6 ساڵ و 3 منداڵ.. رامۆس بڕیاری هاوسەرگیری دەدات

:: AM:09:54:18/07/2018 ‌

سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكار و كاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نزیكبووەتەوە لە چوونە نێو قەفەسی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەی پیلار رۆبیۆ كە كاری پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی دەكات.

رامۆس لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئینستگرام) ئاشكرای كردووە كە خۆشەویستەكەی بە داوای هاوسەرگیری رازی بووە.

رامۆس وێنەیەكی لەگەڵ بڵاوكراوەكەی داناوە و تێیدا دەردەكەوێ دوای رازیبوون بە داواكەی و وەرگرتنی ئەڵقەی دەزگیرانداری، چەپكێك گوڵیش بە پیلار دەدات.

رامۆس لە بڵاوكراوەكەدا نووسیویەتی "گوتی بەڵێ.. تا ئەبەد خۆشم دەوێی پیلار".

بەرگریكار و كاپتنەكەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا داوای هاوسەرگیرییەكەی لە پیلار لە كاتێكدابووە كە خەریكی وەرگرتنی پشوو بوونە دوای دەركردنیان لە قۆناغی 16ی مۆندیالی 2018ی رووسیا.

رامۆس و پیلار پەیوەندی خۆشەویستیان لە ساڵی 2012وە دەستی پێ كردووە و بەرووبوومەكەی نێوانیشیان 3 منداڵە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م