پەرواز حوسێن گۆرانییەكی نوێ‌ دەڵێت

:: AM:10:02:18/07/2018 ‌
كچە هونەرمەندی كورد پەرواز حوسێن بەرهەمێكی نوێ تۆمار دەكات بەناوی "من جەمالەك" كە بەشێكی كارەكانی هاوسەرەكەی بۆی كردووە.

گۆڕان ساڵح هاوسەری پەرواز حوسێن لە پۆستێكی لە لاپەڕی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی، گۆڕانییەكی نوێی پەرواز حوسێن بەناوی "من جەمالەك" بڵاو دەبێتەوە.

لە نووسینەكەی گۆران هاتووە، كاری نووسین و ڕەنگ لەلایەن ڕێباز بەرزنجی كراوە و كاری سیناریۆ و دەرهێنانی خۆی بۆی ئەنجام داوە.

پەرواز حوسێن لەدایكبووی ساڵی 1989  لە شارۆكەی قەڵادزێ لە دایك بووە و ئێستە لە هەولێر دەژی، سترانبێژێكی لاوی كوردە كە لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "كەناڵی MBC" بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی لە ساڵی 2013 بەشداری كردووە.

یەكەمجارە كە لە پێشبەركێی ئەرەب ئایدڵدا كەسێكی جگە لە عەرەب و عەرەبزمان بەشداری دەكات و پەرواز لە ساڵی 2013دا لە كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو بە كەسێكی بەناوبانگ.

شایانی باسە ئەم گۆرانیبێژە هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (گۆران ساڵح)ە، ئەوان ئێستە خاوەنی دوو منداڵن و هەردووكیان بەردەوامن لە كارە هونەرییەكانیان، پەرواز لەگەڵ گۆران ساڵحی هاوسەری لە چەندان كۆنسێرت بەشدارییان كردووە.






وشە - رامیار جەواد