دوو گیانی ئافرەتان لە 40 هەفتەدا (هەفتەی شەشەم)

:: PM:03:16:07/12/2016 ‌

لە هەفتەی شەشەم چۆنیەتی لێدانی یەكەمین ترپەی دڵی منداڵ دەخەینە ڕوو، ئەم پڕۆسەیەش زۆرجار ناسراوە بە قۆناخی "دڵمان یەكە".

دكتۆرە گوڵاڵە محەمەد پسپۆڕی نەزۆكی و منداڵان لە ڕێگەی "وشە" هەفتەی شەشەمی دووگیانی ئافرەتان ڕوون دەكاتەوە دەڵێ، لێدانی دڵی كۆرپەلە دەست پێ دەكات ، گەشەی منداڵ زۆر خێرایە و دەمی منداڵیش دروست دەبێت هەموو بەشەكانی جەستە دەست بە دروست بوونی دەكەن هەفتەیەكی سەرنج ڕاكێش دەبێت.

هەروەها دەڵێ، لەم هەفتەیە هێڵنجت دێتەوە و  زۆر پێویستە ئەگەر جگەرە كێشی یان مەی دەخۆیتەوە بەهەموو شێوەیەك وازی لێ بهێنن، بەپێچەوانەوە زیان بە كۆرپەكەت دەگەیەنێت، هەروەها ئەگەر تا ئێستە سەردانی پزیشكت نەكردووە، پێویستە پزیشكێك دەستنیشان بكەیت سەردانی بكەیت.
ئەو پزیشكە پسپۆڕە ئاماژە بەوەش دەكات، كە پێویستە لەم هەفتەیەوە دەست بە خواردنی دەوڵەمەند  بە ڤیتامین و كاربۆهیدرات بكەن، هەوڵبدە هەرچی میوەیە دەیخۆیت بە تەواوەتی بیخۆیت، نەك بە شێوەی شەربەت.

لەبارەی ئەنجامدانی پرۆسەی جووتبوون لەم هەفتەیەدا، دكتۆرە گوڵاڵە دەڵێ، دۆخێكی ئاسایی هەیە، پێویست ناكات بترسێیت ،بەڵام وەكو جاران نابێت تاوەكو دووهەفتەی تر سەرجێی لەگەڵ هاوسەرەكەت بكەیت ئەبێت كەمی بكەنەوە.

ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویداباس لە بوونی پشیلە دەكات و ئەگەر پشیلەت هەبێت لە ماڵەكەتان دەبێت دووری خەیتەوە.



وشە - رامیار جەواد