منداڵێك لە تانكی ئاو خنكا

:: AM:11:14:18/07/2018 ‌
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەم منداڵێكی گوندی باشقاڵی سنووری شارۆكەی ئاكرێ، كەوتە ناو تانكی ئاوی ماڵەوەیان و كۆتایی بە ژیانی هات و خنكا.

رەجەب شاكر باوكی منداڵەكە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، محەمەدی كوڕم تەمەنی پێنج ساڵە و بەیانی لەگەڵ دایكی لە خەو هەستاون، ئەو هاتووەتە دەرەوە و دایكیشی بە كاری ناوماڵ خەریك بووە، بۆیە كوڕەكەم چووەتە لای تانكی ئاو و كەوتووەتە ناو تانكییە و خنكاوە.

زیاتر گوتی، كوڕەكەم ویستوویەتی ئاو لە تانكییەكە بخواتەوە و سەرپۆشی تانكییەكەی هەڵگرتووە و تانكی ئاوی ماڵەوەمان بە تەواوی نزمە و هەمووان دەتوانن بچنە سەری و سەرپۆشەكەی لەسەر لابدەن، ئەویش سەری بردووەتە خوارەوە تا ئاو بخواتەوە، بەڵام كەوتووەتە ناو تانكییە و خنكاوە.

زیاتر گوتی، منداڵەكەم لە ڕووی دەروونییەوە تەواو نەبووە و بە كەسێكی عەجوول ناسراوە و زۆر حەزی لەوە بووە دەستی بگاتە هەموو شتێك، لەبەر ئەوە دواجار خۆی خستووەتە ناو تانكییە و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

گوندی باشقاڵ دەكەوێتە دووری پێنج كیلۆمەتر ڕۆژهەڵاتی شارۆكەی ئاكرێ، نزیكەی 80 خێزانی تێدا نیشتەجێیە، بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆك ئەمساڵ لە پارێزگای دهۆك 27 كەس لەناو ڕووبار و بەنداو خنكاون.

ئاكرێ/ نەوزاد هلۆری.





وشە - باز ئه‌حمه‌د