به پێى بڕیارێكى فه‌رمى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، په‌رله‌مانتارانى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق خانه‌نشین كران كه ژماره‌یان 328 په‌رله‌مانتاره.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، فوئاد مه‌عسوومى سه‌رۆك كۆمارى عێراق به بڕیارێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، ئه‌ندامانى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراقى خانه‌نشین كردووه.
بڕیاره‌كه ژماره 49 یه و له 16ى ئه‌م مانگه‌دا ده‌رچووه، له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌پێى حوكمه‌كانى هه‌ردوو ماده‌ى 73 و 13ى ده‌ستوورى عێراق و یاساى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ژماره 13ى 2018، بڕیارمان دا به خانه‌نشینكردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه ناویان له لیستى هاوپێچكراو هاتووه و له ئیبتسام هیشام ده‌ست پێ ده‌كات و به ئارێز عه‌بدوڵا كۆتایى دێت".
هه‌روه‌ها تێیدا هاتووه، له‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و وه‌زیرى دارایییه ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن، له یه‌كى ته‌مووزیش هه‌ژمار ده‌كرێت.
رۆژى 30 حوزه‌یران/ یۆنیۆ خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى عێراق كۆتایى به‌كاره‌كانى خۆى هێنا و دانیشتنى ماڵئاوایى ئه‌نجام دا، هه‌رچه‌نده زۆر له په‌رله‌مانتاران له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوون ته‌مه‌نى ئه‌م خوله درێژ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌و كاره‌یاندا سه‌رنه‌كه‌وتن.
خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتاران به مووچه‌ی به‌رز ناڕه‌زایی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و زۆر جار خۆپێشانده‌ران و چالاكان و حزبه‌كان داوا ده‌كه‌ن، خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری نه‌مێنی و په‌رله‌مانتاران دوای ته‌واوبوونی خولی په‌رله‌مان، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاری پێشووی خۆیان.