هۆزه‌كانى به‌سڕه رای گه‌یاند كه لیژنه‌یه‌كى باڵایان بۆ خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كان پێكهێناوه و ده‌ڵێن، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پابه‌ند نه‌بێ به داواكارییه‌كان، خۆپێشاندانه‌كان وه‌ك پێشوو نابێت".
رائید فرێجى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى هۆزه‌كانى به‌سڕه رای گه‌یاند، هۆزه‌كانى به‌سڕه لیژنه‌یه‌كى باڵایان بۆ رێكخستنى خۆپێشاندان و مانگرتنه‌كان پێكهێناوه، بۆئه‌وه‌ى له حاڵه‌تى پابه‌ندنه‌بوونى حكوومه‌ت به‌جێبه‌جێكرنى داواكانى خه‌ڵك، ئه‌م لیژنه‌یه به‌رده‌وامى به خۆپێشاندانه‌كان بدات.
رائید فرێجى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به پێگه‌ى
"عین العراق"ى گوتووه، لیژنه‌كه له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هۆزه‌كانى به‌سڕه پێكهێنراوه، ئه‌و لیژنه‌یه له كاره‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پابه‌ند نه‌بێت به جێبه‌جێكردنى داواكانى خه‌ڵك، ئه‌گه‌ر كارێكى وه‌هاش روو بدات، ئه‌وا خۆپێشاندانه‌كان ته‌واو له‌وانه‌ى پێشوو جیاواز ده‌بن".
دوێنێ لیژنه‌ى هاوئاهه‌نگى خۆپێشاندانه‌كان له به‌سڕه 10 رۆژ مۆڵه‌تیان به حكوومه‌ت دا بۆ ئه‌وه‌ى داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات كه ژماره‌یان 26 داواكارییه.
فرێجى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌م مۆڵه‌ته‌ى به حكوومه‌ت دراوه زۆره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان چاوه‌ڕوان ده‌بن تا بزانن ئاخۆ حكوومه‌ت چه‌نده به‌ڵێنه‌كانى بۆ خه‌ڵك به‌دى ده‌هێنێ.
ڕۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه خۆپێشاندانه‌كان له به‌سڕه دژی نه‌بوونی كاره‌با و ئاوی پاك ده‌ستی پێ كرد، پاش ئه‌وه‌ی پۆلیس و هێزه ته‌ناهییه‌كان ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كرد، به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون و دواتر یه‌كێك له برینداره‌كان گیانی له ده‌ست دا، رۆژانى دواتر خۆپێشاندان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌سڕه و چه‌ندانى شارى تر به‌رده‌وامى هه‌یه.
هێزه‌كانى عێراق ده‌ڵێن 263 كه‌س له‌هێزه‌كان بریندارن، خۆپێشانده‌رانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه 900 كه‌س بریندارن و 15 كوژراویش هه‌یه له‌گه‌ڵ گرتنى زیاتر له 300 كه‌س.