چۆن بە شێوەی لەشت خۆت لاواز دەكەیت؟

:: PM:01:39:18/07/2018 ‌
هەر یەكێك لە ئێمە شێوازی لەش و لاری جیاوازە لە كەسێكی تر،  ئەگەر دەربارەی ئەم جیازازیە زانیاریت هەبێت ئەوە دڵنیا دەبیتەوە كە چ خواردن و خواردنەوەیەك دروستە بۆ لەشت، بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانە گرنگە كە دەیانەوێت كێشی لەشیان كەم بكەنەوە.

هەرچەندە جۆرەكانی لەش بەیەكشێوە دەردەكەوێت لەلای كەسانی ئاسایی، بەڵام لەرووی زانستییەوە دەكرێت بەسێ‌ بەشی سەرەكییەوە كە یارمەتی دەدات لە هەڵبژاردنی خواردن و راهێنانی دروست بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەشت.

یەكەم: ئەكتۆمۆرپە، ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە پێكهاتەی ئێسكیان باریكە و بچوكە و پەلەكانیان زیاتر درێژ و باریكن ،ئەمجۆرەی لەش زیاتر كەسانی وەرزشوان و ئەوانەی كاربۆهیدراتیان زیاترە دەگرێتەوە، هەروەها ڕێژەی زیندەپاڵیان خێراترە، باشترین رێجیم خۆرادنی خۆراكی پڕ كاربۆهیدراتە، لەگەڵ پڕۆتینی مامناوەند و بری كەمی چەوری.

دووەم: مەسۆمۆرپە، لەمجۆرەیان لەش لە قەبارەی ناوەندی دایە، ئەگەر كەسێكی چالاك بیت زیاتر شێوەی لەشت وەرزشی دەبێت، باشترین وەرزش بۆ ئەم جۆرەی لەش بازدان و زۆرانبازییە، چونكە ئەم شێوازەی لەش هۆرمۆنی گەشە و تێستۆسترۆن بەسەردا زاڵە، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم وەرزشانە خۆراكی تێكەڵ لە سەوزەوات و كاربۆهیدرات و بڕی یەكسانی چەوری و پرۆتین بخۆیت.

سێیەم: ئەندۆمۆرپە، لەش لە ئێسكێكی گەورەتر و چەوریەكی زیاتر پێك دێت، ئەو كەسانەی جۆری لەشیان لە شێوەی ئەندۆمۆرپە چالاك نین، ئەو كاربۆهیدراتەی كە بە كاریدەهێنن زیادەیە، بۆیە لەشێوەی چەوری زیاد كۆ دەبێتەوە، باشترین رێجیم بەكارهێنانی چەوری پڕ پرۆتینە، بە مەرجێك كاربۆهیدراتی لەش بە ئەنجامدانی جوڵەی وەرزشی كەم كرابێتەوە.



وشە - ئاوات ئازاد