زانایان دوای چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت، هۆكارێكی باوه‌ڕپێكراو له پشت ئه‌و حاڵه‌ته‌وه هه‌یه كه وا ده‌كات له دوای بیستنی ژاوه‌ژاو و ده‌نگی بێزاركه‌ر، ڕاسته‌وخۆ چاوت دابخه‌یت.
زانایانی ئوسترالیا له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و هه‌سته‌ی وات لێ ده‌كات دوای بیستنی ده‌نگی ژاوه‌ژاو چاوت دابخه‌یت، كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتییه و نا‌توانیت به‌گوێی نه‌كه‌یت و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگریت.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای دروستبوونی دنیاوه هه‌یه و له مرۆڤ، ئاژه‌ڵ و ته‌واوی زینده‌وه‌راندا بوونی هه‌یه، چونكه یارمه‌تیده‌رێكی سروشتییه بۆ پاراستنی چاوه‌كان و ته‌ندروستی و به چاك كاركردنی هه‌سته‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت چاو دیاری ده‌كات.
پڕۆفیسۆر جۆن ڤێرنس به‌شدار له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه، كه ئه‌م كرداره‌ی وا ده‌كات له كاتی گوێبیستبوون به ژاوه‌ژاودا چاو دابخرێت پێی ده‌گوترێت "كاردانه‌وه‌ی پێڵووی چاو"، كه به خێرایییه‌كی هێنده زۆر ڕوو ده‌دات، كات بۆ ئه‌وه ناهێڵێته‌وه بتوانیت بیری لێ بكه‌یته‌وه.
له كاتی بوونی ده‌نگی به‌رز و ژاوه‌ژاوی بێزاركه‌ر، له لایه‌ن ده‌ماره‌كانی هه‌سته‌وه‌ری به‌شی سه‌ره‌وه‌ی مێشك، به‌شێك هه‌یه پێی ده‌گوترێت پرد، كه ئه‌م پرده په‌یامێك بۆ گوێ و چاوه‌كان ده‌نێرێت، دواتر دووباره بۆ په‌یامه‌كه بۆ ده‌ماره‌كانی ڕووخسار و به‌تایبه‌ت پێڵووه‌كان ده‌نێرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كاردانه‌وه‌ی خێرای چاو داخستن ڕوو بدات، كه مرۆڤ له توانایدا نییه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و پێچه‌وانه‌ی كاردانه‌وه‌كه بكات.