پزیشكێكی ناسراوی به‌ڕازیلی، دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆ جوانكاری چووبوونه لای، كه‌سه‌كه مرد و ناچار پزیشكه‌كه‌ش ڕای كرد.
دینیس فۆرتادۆ ناسراو به پزیشكی گه‌وره‌كردنی سمت، پزیشكێكی به‌ڕازیلییه و یه‌كێك بووه له به‌ناوبانگترین پزیشكه‌كانی جوانكاری گه‌وره‌كردنی سمت و مه‌مكی ژنان.
دوای ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ڕیۆ دی جانیرۆ، نه‌شته‌رگه‌ریی گه‌وره‌كردنی سمتی بۆ ژنێكی به‌ته‌مه‌ن به ناوی لیلیان كالیكستۆ كرد، ژنه‌كه بارودۆخی ته‌ندروستی ته‌واو تێكچوو و دوای ماوه‌یه‌ك ئازار چه‌شتن، گیانی له ده‌ست دا.
پۆلیسی به‌ڕازیل لێكۆڵینه‌وه‌ی گونجاو و تێروته‌سه‌لیان بۆ بابه‌ته‌كه كرد، دڵنیان له‌وه‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی پزیشكه‌كه بۆ ئه‌و ژنه‌ی كردووه، دوور بووه له ڕه‌چاوكردنی هه‌موو بنه‌ما ته‌ندروستی و ڕه‌وشتییه‌كان، بۆیه ئه‌و ژنه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی سه‌ری نه‌گرتووه و پێی مردووه.
له ڕێی كه‌ناڵه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، پۆلیسه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه كه له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی ژنه‌كه، ئه‌و پزیشكه به‌ناوبانگه‌ش ڕای كردووه و هیچ كه‌سێك نازانێت له كوێیه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش داواكه‌ی پۆلیسی به‌ڕازیلیان به ده‌نگی خه‌ڵك گه‌یاندووه، به‌ڵكو خه‌ڵكی هه‌موو وڵاتێك له لایه‌ن خۆیانه‌وه بگه‌ڕێن و تاوانباره‌كه ڕاده‌ستی پۆلیسه‌كان بكه‌نه‌وه.