چەند زانیاریەك لەبارەی دەرچوونی هێلكۆكە لە هێلكەدانەوە

:: PM:02:30:18/07/2018 ‌
هێلكەدانان لەمێیەدا كاتێك ڕوودەدات، كە هێلكەیەكی پێگەیشتوو لە هێلكەدانەوە بەرەڵا دەكرێت و لە لایەن سپێرمەوە دەپیتێنرێت، ژنان ملیۆنێك هێلكەی پێگەیشتوویان هەیە، مانگانە ئەم هێلكەیە لەلایەن هێلكەدانەوە دەردەكرێت، زیاتر لە ماوەی سووڕی مانگانەدا بەرەڵادەكرێت و دەگات بە جۆگەی ڤالوب، ئەگەر سپێرم هەبێ، پیتاندن ڕوو دەدا و كۆرپلە دروست دەبێ.

زۆربەی كات هێلكەدانان لە 15 رۆژی سووڕی مانگانەوە دەكرێتە دەرەوەی هێلكەدان، بەڵام لە كەسێكەوە بۆ كەسیكی تر جیاوازە، هەندێك ژن سوڕی مانگانەیان كورتترە، لە هەندێ كەسیش دەگاتە 32 رۆژ بەشێوەیەكی گشتی تەمەنی سوڕی مانگانە لە نێوان 28 رۆژ بۆ 32 رۆژدا دروست دەبێت، دەرچونی هێلكۆكە لە هێلكەدانەوە لەماوەی 10 بۆ 19 یان نزیكەی 12 بۆ 16 رۆژی پێش دووبارەبوونەوەی سووڕی مانگانە دەست پێدەكات.

پێشبینی هێلكەدانان، دەرچوونی هێلكۆكە لە هێلكەدانەوە و زانینی ئەو ماوەیە ڕێیەكی باشە بۆ دیاریكردنی پیتاندن یان كاتێك بتەوێت كۆرپەلە دروست بێت، چەندان نیشانە هەیە كە دەری دەخات ئایا پیتاندن رووی داوە لە نێوان هێلكە و سپێرم دا یان نا، ئەمانە هەندێكن لەو نیشانانە كە پێویستە بزانرێت.

یەكەم: هەستكردنی بۆن باشتر دەبێت، ئەگەر هەستت كرد بۆنكردنت تیژتر بووە، ئەوە لە ماوەی هێلكەكردن نزیك دەبیتەوە و دروستبونی ئەم هەستی بۆنە، بەهۆی بەرزبوونەوەی هۆرمۆنەكانی لەشەوە دروست دەبێت.

دووەم: كەمبوونەوەی ئازاری سك، هەندێك ئافرەت هەن لەكاتی هێلكەداناندا ناسكن و دەرچونی هێلكە لە هێلكەدانەوە بە ئازارێكی سووك لە بەشی خوارەوەی سك دەست پێ دەكات. بۆ ماوەی چەندان خولەك یان چەندان سەعات بەردەوام دەبێت، لە هەندێك حاڵەتیش دا خوێنبەربوونێكی كەم دروست دەبێت كە ئاسایی و سروشتییە.

سێیەم: بەتاڵكردنەوە، حاڵەتێك هەیە كاتێك دەردراوەكانی هێكەدان لەماوەی پیتاندندا بەتاڵ دەكرێتەوە، فۆلیكەڵەكان هێلكە دەپارێزن و یارمەتی پێگەیشتنی هێلكە دەدەن، بەمەش دەردراوێكی مەیلەو قاوەیی دەكرێتە دەرەوەی لەش و بێ زیانە و هیچ مەترسییەك بۆ كۆرپەلە دروست ناكات و نیشانەیەكە بۆ دروستبوونی دووگیانی و پیتاندن.



وشە - ئاوات ئازاد