ئاژانسى فڕانس پرێس له ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێ، عه‌بادى و حكوومه‌ته‌كه‌ى به ته‌واوى به خۆپێشاندانه‌كان شڵه‌ژاون و كاتێكیش جه‌نگى له دژى گه‌نده‌ڵى راگه‌یاند سته‌مى له خۆى كرد، چونكه ئه‌و جه‌نگه كاتێكى زۆرى ده‌وێت، ئه‌ویش له وه‌رگرتنه‌وه‌ى ویلایه‌تى دووه‌م دڵنیا نییه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسى
فڕانس پرێس ڕ‌اپۆرتێكى له‌باره‌ى خۆپێشاندانه‌كانى باشوورى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ناونیشانى ڕاپۆرته‌كه هاتووه "كه‌ڵه‌كه‌بوونى تووڕه‌یى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ساڵانێك، له پشت خۆپێشاندانه‌كانى عێراقه".
فه‌نه‌ر حه‌داد كه مامۆستای زانكۆى سه‌نگاپووره‌یه بۆ فڕانس پرێس قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، "له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنى جه‌نگى دژ به داعش شكستى چینه سیاسییه‌كانى عێراق، له‌ڕووى كارگێڕى ئابوورى و ده‌سه‌ڵاته‌وه، به‌هێزه‌وه هاته‌وه سه‌ر شانۆ".
ئه‌م شرۆڤه‌كاره ده‌ڵێ، "تووڕه‌بوونه‌كه به ڕووى سیسته‌مێكى سیاسییه، بێ ئابڕوویانه خه‌ڵكى له ژیانێكى باشتر بێبه‌ش كردووه".
به‌شێكى ڕاپۆرته‌كه‌ى فڕانس پرێس به‌ناونیشانى "عه‌بادى سته‌مى له خۆى كرد" دانراوه، له‌م به‌شه‌دا ئاژانسه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه عه‌بادى و حكوومه‌ته‌كه‌ى به‌ته‌واوى به خۆپێشاندانه‌كان شڵه‌ژاون، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى به په‌له له برۆكسل گه‌ڕایه‌وه، له یه‌ك رۆژدا چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ى له به‌سڕه و به‌غدا ئه‌نجام دا، كۆمه‌ڵێك بڕیارى گه‌وره‌ى داوه، كه‌چى هێشتا نه‌یتوانیوه گره‌نتى ئه‌وه بكات خۆپێشاندانه‌كان هێور بكاته‌وه.
جیا له‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت دواى راگه‌یاندنى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش، عه‌بادى رای گه‌یاند كه جه‌نگ له دژى گه‌نده‌ڵى ده‌كات، ئه‌مه‌ش سته‌مێكى تر بوو، چونكه ئه‌مه كاتێكى زۆرترى ده‌وێ، كه‌چى ئه‌و له كۆتایى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تى و هێشتا گره‌نتی نییه كه جارێكى تر ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌گرێته‌وه.