گه‌نجێكی هیندی له كاتی دانسكردن له‌گه‌ڵ كچێكدا له ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون، له‌پڕ تووشی حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی خراپ بوو و گیانی پێی له ده‌ست دا.
له شاری جانسی له هیندستان، گه‌نجێكی 22 ساڵ له گه‌رمه‌ی دانسكردنی له‌گه‌ڵ كچێكدا له ئاهه‌نگێكی له‌دایكبوون، له‌ناكاو جه‌ڵته‌ی مێشك لێی دا و له‌سه‌ر زه‌وی خستی.
ئه‌و كچه وای زانی ئه‌و كه‌وتنه جووڵه‌ی تایبه‌تی دانسی كوڕه‌كه‌یه، بۆیه له دانسه‌كه‌ی خۆی نه‌وه‌ستا و درێژه‌ی پێ دا، به‌ڵام كه بینی گه‌نجه‌كه هه‌ڵنه‌ستایه‌وه، ئینجا بۆی ده‌ركه‌وت مردووه.
حاڵه‌ته‌كانی مردن به شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌شی تا ئێسته دیار نییه بۆ چ شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئاماره‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه به‌رده‌وام گه‌نج، منداڵ و پیره‌كان له هیندستان به حاڵه‌تی نامۆ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.