لە ئوردن 14 هەزار ساڵ لەمەوبەر نان كراوە

:: PM:03:47:18/07/2018 ‌

شوێنەوارێكی نوێ  لە ئوردن دۆزرایەوە كە دەری دەخات 14 هەزار ساڵ لەمەوبەر نان كراوە. بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە، قەبارەی نانی ئەوكات زۆر بچووكتر لە هی ئێستە بووە.

لێكۆڵینەوە شوێنەوارییەكە گریمانەی ئەوە كراوە لەگەڵ نانەكە گۆشتیش تێكەڵ كرابێت و برژێنرابێت. شوێنەوارەكە لە بیابانی ڕەش لە ئوردن دۆزراوەتەوە و ئەم دۆزینەوە نوێیەش تەمەنی نانكردن زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ بۆ دواوە دەگەڕێنێتەوە. 
 تۆڕی BBC  ی بڵاوی كردووەتەوە، دۆزینەوەكانی پیشوو دەریانخستبوو نۆ هەزار ساڵ لەمەوبەر یەكەم جار نان كراوە. ئەوكات دەبێت خەڵك ئاردی گەنم و جۆیان تێكەڵ كردبێت و دواتر هەندێك ئاویان لەگەڵ تێكەڵ كردووە و بۆ هەویر گۆڕیویانە و پاشان نانیان لێی دروست كردووە.

پڕۆفیسۆر دۆریان لە زانكۆی لەندەن باسی لەوە كردووە كە ئەمەی دۆزراوەتەوە بە كۆنترین لەفە یان ساندویجیش هەژمار دەكرێت، چونكە وا پێ دەچێت ئەوكات مامزیان راو كردبێت و دواتر گۆشتەكەیان لەم رێیەوە برژاندبێت و لەگەڵ نان خواردبێتیان.

نان یەكێك بووە لە پێداویستییە سەرەكییەكانی مرۆڤ و لە كۆنەوە وەك خۆراكێكی سەرەكی، مرۆڤ سكی خۆی پێ تێر كردووە.





وشە - سلێمان تاشان