كه‌ناڵى ره‌شیدى عێراقى ئاشكراى كرد، ڕۆژى شه‌مووى رابردوو له شارى نه‌جه‌ف له‌سه‌ر ئازادكردنی خۆپێشانده‌ران گرژی له نێوان هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق دروست بووه و تا ئێسته‌یش 150 خۆپێشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق گیراون.
ئه‌مڕۆ پێگه‌ى
كه‌ناڵى ره‌شیدى عێراقى، له زارى یه‌كێك له‌و خۆپێشانده‌رانه‌ى له‌لایه‌ن میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق گیرابوو، ڕاستى ڕووداوه‌كه‌ى رۆژى شه‌مووى رابردوو ده‌گێڕێته‌وه كه له شارى نه‌جه‌ف ته‌قه له خۆپێشانده‌ران كرا.
ئه‌و خۆپێشانده‌ره باس له‌وه ده‌كات، خۆپێشانده‌ران ڕۆژى هه‌ینى به‌نیاز بوون هاوشێوه‌ى باره‌گاى حزبه‌كانى تر، باره‌گاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق بسووتێنن، به‌ڵام بۆیان نه‌كرا، بۆیه ڕۆژى شه‌مووى رابردوو دووباره هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاى ئه‌م میلیشیایه له شارى نه‌جه‌ف، كه‌چى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى باره‌گاكه ته‌قه‌یان لێ كرا.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باره‌گاكه‌ى عه‌سائیب له شارى نه‌جه‌ف له شوێنى نیشته‌جێبوونى موقته‌دا سه‌در نزیكه، خه‌ڵكه‌كه په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ماڵه‌كه‌ى سه‌در، چه‌كدارى میلیشیاى سه‌در كه ناوى سه‌رایا سه‌لامه، وا ده‌زانن خۆپێشانده‌ران هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵه‌كه‌ى سه‌در، بۆیه هه‌رزوو ته‌قه‌یان لێ ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش خۆپێشانده‌ران "ده‌كه‌ونه نێوان دوو ئاگر" په‌رته‌وازه ده‌بن و به‌شێكیشیان ده‌كه‌ونه به‌رده‌ستى میلیشیاى عه‌سائیب.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى قسه‌یان بۆ كه‌ناڵى ره‌شید كردووه، گوتوویانه دواى ماوه‌یه‌ك له هه‌مان ڕۆژ پیاوێك ده‌چێته لاى سه‌در و رووداوه‌كه‌ى بۆ روون ده‌كاته‌وه، له‌و كاته‌دا چه‌ند ئۆتۆمبێلێكى پڕ له چه‌كدارى سه‌ر به میلشیاكه‌ى سه‌در به‌ره‌و باره‌گاى عه‌سائیب ده‌ڕۆن بۆ ئازادكرنى خۆپێشانده‌ران، كه‌چى گرژى له نێوان هه‌ردوولا دروست ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا میلیشیاكه‌ى سه‌در ده‌توانن ژماره‌یه‌كى كه‌م خۆپێشانده‌ر له ده‌ستى عه‌سائیب ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌كى زۆر له خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن عه‌سائیب گیراون و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن كه ژماره‌یان 150 كه‌س ده‌بێت.