یه‌كێك له كێشه و گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵكی ئێسته قه‌ڵه‌وییه، بۆیه چه‌ندان رێ و چاره‌سه‌ر به‌كار ده‌هێنن بۆ رزگاربوون له‌م كێشه‌یه، له‌به‌ر ئه‌مه پزیشكان رێیه‌كی خێرا و كاریگه‌ریان داناوه كه ده‌توانی خۆتی پێ ڕزگار بكه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthable" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند ڕێیه‌كی ئاسان ده‌كات كه ده‌توانی به به‌كارهێنانیان له كێشه‌ی قه‌ڵه‌وی ڕزگارت بێت و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی گوته‌كانی پزیشكانی پسپۆڕ و ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئه‌نجامیان داوه له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی، چه‌ند ڕێیه‌كیان داناوه كه ده‌توانی به‌شێوازێكی خێرا و كاریگه‌ر رزگارت بێت له‌م كێشه‌یه، بۆیه به‌گوێره‌ی گوته‌ی پزیشكان لێره‌دا باس له چه‌ند ڕێیه‌كی به‌سوود و خێرا ده‌كه‌ین بۆ رزگاربوون له قه‌ڵه‌وی:
یه‌كه‌م – گرنگه بزانی له ژه‌مه‌كاندا چی ده‌خۆی: وه‌ك پزیشكان ئاماژه‌یان پێ كردووه و ده‌ڵێن گرنگه بزانی چی ده‌خۆی له ژه‌مه‌كاندا، چونكه ئه‌گه‌ر خۆراكێكی پڕ چه‌وری و كالۆری بخۆی، ئه‌وا كێشت زیاتر زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆراكێكی كه‌مچه‌وری و كه‌م كالۆری بخۆی، ئه‌وا زۆر گرنگه هه‌م بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و هه‌میش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش.
دووه‌م – نه‌خواردنی ژه‌می ئێواران و له‌جیاتی ژه‌می ئێواران سه‌وزه و میوه بخۆن: تێپه‌ڕاندن و نه‌خواردنی ژه‌می ئێواران زۆر كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌جیاتی ژه‌می ئێواره میوه و سه‌وزه یان زه‌ڵاته‌ی كه‌م كالۆری بخۆی، ئه‌وا زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشت.